Channel Avatar

NWRIDL @UCuKuXEbChhNvTi4llHvWGDA@youtube.com

11K subscribers - no pronouns :c

More from this channel (soon)


Welcoem to posts!!

in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c

NWRIDL
Posted 23 hours ago

دكتۆر حوسام موافی (أستاذ طب الحالات الحرجە بالقصر العینی) لە میسر دەڵێت: بەشداربووم لەكۆنفرانسێكی پزیشكیدا لە ئەڵمانیا، كۆنفرانسەكە لەسەر كات و سەعاتی نەخۆشیەكان بوو، بۆ نموونە (رەبوو) لە بەهاردا زیاتر دەبێت و، تەسكبوونەوەی بۆریە خوێنەكان و جەڵتە لە سەعات 7ی بەیانی بۆ 9ی بەیانی زیاتر دەبێت و ئاماری زۆریان پێشكەش كرد، وە لە دیراسەكەدا وتیان ئەوەی پێشتر هەستێ‌ و بنوێتەوە تووشی نابێت و پارێزراو دەبێت، چاوم پڕ بوو لە ئاو كە ئا لەوێدا یەكێ‌ لەحیكمەتەكانی نوێژی بەیانیم زانی كە بۆچی (الصلاة خیر من النوم) یش دەوترێت لە نوێژی بەیانیدا.
تەفسیری زانستیەكەشی ئەوەیە كە مرۆڤ دەخەوێت دەورەی خوێنی سست دەبێت بۆئەوەی فشاری خوێن دانەبەزێت لەش ماددەیەك دەرئەدات بۆریە خوێنەكان تەسك دەبنەوە و ئەگەر تا سەعات هەشت بخەوێت و هەڵنەسێت ئەو ماوە زۆرەی تەسكبوونەوەی بۆریە خوێنەكان وای لێدەكات ئەگەری جەڵتە زیاد بێت ، بەڵام ئەگەر بۆ نموونە سەعات پێنج هەستێت ئەگەر بشنوێتەوە ئەو زیانەی نابێت وەك ئەو حاڵەتەی پێشوو. جا ئەوەی موسڵمان بێ هەڵدەستێ‌ بۆ نوێژی بەیانی و ئەگەری تووشبوونی كەمە ، بەڵام ئەگەر مەسیحیەك بێتە عیادەكەم و ترسی جەڵتەی لەسەر بێت ، ئامۆژگاری دەكەم هەموو بەیانیەك سەعات پێنج هەستێ‌ و پیاسەیەك بكات بەناو ماڵەكەیدا و ئینجا بنوێتەوە.

ئەندازیار عوسمان

جۆینی تیلیگرام بن
t.me/nwridl
t.me/lagalmba

150 - 6

NWRIDL
Posted 2 days ago

تەمەنی تەنها 10ساڵێک دەبوو ...کاتێ لە زاوا 38 ساڵی یەکە مارە کرا ....
ئەو نەیدەزانی چی چاوەڕوانی دەکات ...بەڵام دڵخۆش بوو ..بە سەعاتە نوێکەی و جلەکانی و ئەو کچانەی لەبەردەستی دەهاتن و دەچوون ....
دواتر بردیانە دەرەوە و پێیان ووت : ئێستا دەچینە لای زاوا ...لەمە تێ نەدەگەیشت ...!!
یەک دوو پرسیارێی لێ کردن و ووتی : ئەو کێ یە ..لێم دەدات .؟؟ زیندانیم دەکات ؟؟؟؟
پێیان ووت : هیچ خەمت نەبێ ..ئەو دەوڵەمەندیشە و لە دەرەوەی وڵاتیش ژیان دەکات؟
دە کەواتە با یاریەکەم لەگەڵ خۆم بەرم ...زۆر گەڕام نازانم لە کوێ یە..یەکێک لە نزیکەکانی دەستی ڕاکێشا و پێی ووت : تۆ ئێستا دەبیتە ژن و ئیتر مناڵێک نیت تا یاریی بکەیت ... و خێراتر دەستی ڕاکێشا ...
گەیشتە ماڵی زاوا و لەگەڵ دەنگی مۆسیقا و گۆرانی ووتن و هەلهەلەی ئەوانی تر تاسا بوو ....هیچ کەسێک گرنگی بە مناڵی یەکەی نەدەدا ...کەسیش بیری لای ئەوە نەبوو ..کە ئەم یاریەکەی لەگەڵ خۆی نەهێناوە .....ئەوان ڕۆیشتن و ئەمیش بەتەنها مایەوە ...تەنها کچێک هاتە ئەم ژوورەی ئەوی لێ بوو ...ژوور یان زیندان یان شوێنی ئەشکەنجە ...!!!
بەڵێ دواتر ئەویش ڕۆیشتە لای براکەی و پێی ووت ...بڕۆ بزانە چ ژنێکی ناسک و مناڵ و جوانمان بۆ هێناویت ...!!!
براکەی ووتی : بەم وەسفەت پەلەمە بیبینم ...
لە سوچێکی ژوورەکە خۆی مەڵاس دابوو ...گوێ بیستی ترپەی پێیەک بوو ...کە هاوسەرەکەی بوو ...ئەو کەسێکی پتەو و چوار شانە بوو ..زۆر دڵخۆش کاتێ دەهاتە ژوورێ ...بەڵام کە ئەمی بینی ترساو و خەمبار بوو فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس مابوو ...
لێی پرسی :
چی هەیە بۆچی دەگریت؟؟؟
کچەکە خێرا ووتی : ئاخر ڕێگەیان نەدام یاری یەکەم لەگەڵ خۆم بهێنم ...
سەری سوڕما و ووتی : تۆ تەمەنت چەندە ؟
ووتی : دەساڵ
-ئەی دایک و باوکت کوان ؟
کچەکە ووتی :مردوون 😢😢
بەهەردوو دەستی کێشای بەسەریا و ووتی : ئەمە چ ویژدانێکە تۆیان بەشوو داوە ...!!!
ئەم جارە بەترسەوە ووتی : تۆ هاوسەری منی ؟؟
بەچاوێکی پڕ سۆزەوە سەیرێکی کرد و ووتی : نا من باوکی تۆم ...من وەک باوکت دەبم !!
کچەکە ووتی : تکایە وەک پوورم مەبە ...لێم مەدە وزیندانم مەکە ...
پیاوەکە ووتی : بێ خەم بە ...هیچ کەسێک لەمەڕۆ بەدوواوە ئازارت نادات ...
+دەی کەواتە بابە ..یاریەکەم بۆ بێنە ...ناتوانم بێ ئەو بخەوم !!
بەخێرایی لە ژوورەکە هاتە دەرەوە و لە خوشکەکەی توورە بوو ..چۆن کچێکی بەو مناڵ یە بۆئەم دەهێنن !! ئەی کوا ویژدان و مرۆڤایەتیتان !!
گەیشتە ماڵی کچەکە و دەنگی هەڵبڕی بەسەریانا و داوای یاریەکەی لێ کردن و پێی ووتن ..ئێوە زۆر بێوژدانن کە کچەکەتان بەم مناڵیە یاوە بەشوو ...منیش بە بردنی بۆ دەرەوەی ووڵات و نەهێنانەوەی سزاتان دەدەم ...زۆر بەلایانەوە ئاسایی بوو ...ئەوان نەیاندەویست بیبیننەوە !!!

کە گەڕایەوە خاتونی بچکۆلە خەوی لێ کەوتبوو ...یاریەکەی خستە تەنیشتی و بەتانیەکەی پێدادا ....
(ئەی مناڵی بێ چارە چۆن دڵیان هاتووە وات لێ بکەن )
لەگەڵ خۆی بردی یە دەرەوەی ووڵات و خوێندنی پێ تەواو کرد ..ئەمیش زیرەک و لێهاتوو بوو پاش پازدەساڵ ئیتر کۆلیژی پزیشکی تەواو کرد و ڕۆژێک هاتە لای نووسینگەکەی باوکی و پێی ووت : باوکە کەسانێک چاوەڕێت دەکەن ...کاتێ چووە لایان ئەو پزیشکە هاوڕێکەی کچەکەی بوو لەگەڵ دایک و باوکی ...
پێیان ووت : هاتووین بۆ خواز بێنی کچی ئێوە ...
زۆر بەلایەوە سەیر بوو ..نەیدەزانی چی بڵێت !!
دواتر ووتی : پێویستە ڕای خزمەکانی وەربگرم و وەڵامتان دەدەمەوە !
دوای ڕۆیشتنیان سەیری خاتونی کرد ..بزەی دەکرد ...پێی ووت تۆ خۆت دەزانیت کە ژنی منیت بەڵام من تەڵاقت دەدەم و تۆش پێویستە فێر بیت کە چیتر حەڵاڵی من نیت ...
هەردووکیان چاویان پڕ بوو لە فرمێسک ...بۆ ئەو ژیانە بێگەرد و ئەم هەموو چاکەیەی ئەم هاوسەرە لەگەڵی کرد و دەوری باوکی بۆ بینی ...
پێی ووت ...تۆ تەڵاقدرای... تۆ تەڵاقدرای ....تۆ تەڵاقدرای
وەرگێڕان ( ئاوارە)
مێژووی چیرۆکەکە دوور دیارە ...بابەتەکان زۆر سەخت هەزم دەکرێن ...بەڵام مەحاڵیش نین ...ویژدان و مرۆڤایەتی لەهەر کوێ هەبوون ....ئەوا هیچ شتێک نەئەستەمە و نەمەحاڵ ...

جۆینی تیلیگرام بن
t.me/nwridl
t.me/lagalmba

132 - 3

NWRIDL
Posted 3 days ago

سەیرترین حاڵەتی دزی کە لە قاهیرە ڕوویداوه
مام مصطفی تەمەنی ٤۸ ساڵەو شوفێری تەکسیەو کچێکی بچوکی هەیە کە نەخۆشی دڵی لەگەڵە، کوڕێکی ئەسمەری باڵابەرزی لەگەڵ سەرکەوت کە پانتۆڵێکی ڕەش وبلوزێکی سپی لەبەر بوو بۆئەوەی بگەیەنێ بەشوێنی مەبەست.

مامە مصطفی نەخۆشی شەکرەی هەبوو چارەسەری بەئەنسۆلین وەردەگرت. و لەو کاتەدا هەستی کرد کە شەکرەکەی بەرزبۆتەوەوبەر چاوی تاریک بوو، بەداخەوە چەند ڕۆژژێکە دەرمانەکانی تەواو بووەو نەیدەتوانی بیکڕێتەوە چون پارەی پێویستی نەبوو. ئیتر ئاگای لەخۆی بڕا و ڕۆژی دواتر چاوی هەڵهێنا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان بوو.

پێیان ووت کە کوڕێکی ئەسمەر تۆی هێناوەتە ئێرە ڕێک مواسەفاتی کوڕەکە بوو، هێناویەتی و خۆی ڕۆشتووە، پاش ئەوەی بەتەواوی هەستا و بەئاگا هاتەوە نە مۆبایلەکەی و نەتەکسی یەکەی و نە جزدانی پارەکەی نەمابوو!!

تەنانەت ئەوکوڕەش کە هێنابووی پارەکەی بۆ دابوو ڕۆیشت بوو، بڵێ مامەڵەی دزی ، بەڵام بڕێک بە ڕەحمبووە!!
چونکە دڵی نەهاتووە لە سەرجادە فڕێی بدات و هێناویەتی بۆ نەخۆشخانەو پارەشی بۆداوه!!

مامە مصطفي وەک شێت لە نەخۆشخانە هاتە دەرەوە. بەرەو پۆلیس ڕۆیشت، و سکاڵای بەدزینی ئۆتۆمبێل و شتەکانی تۆمارکردو شێوەو ناونیشانی کوڕەکەی بەپۆلیس ووت، بە هۆی کامێرای چاودێری نەخۆشخانەکەوە وێنەی کوڕەکە گیرا..

ئیتر لەبەر شۆک بوونی خۆی ڕێی بەرەو ماڵەوە نەبرد و لەسەر جادەو شوێنە گشتیەکان بەدەم گریانەوە ڕێیدەکرد، ئەوئیتر تاکە کارەکەشی لەدەست دا، مانگی پێشوو بوو ڕزگاری بوو بوو لەدوا قستی ئۆتۆمبێلەکەی..کەچی لە چرکەیەکدا هەمووی لەدەست دا..

کەوتە گلــلەیی و گازاندە کردن لای خودا و ووتی: ئەی خوایە ئاخر تۆ ڕازیت من وام بەسەرهات؟! ئەی کچت نەخۆشەکەم چی، دە من قەینا ئەی ئەو کچەداماوەم گوناهی چی بوو!!

ئەو قسەی دەکرد و بەکوڵ و بەدڵ دەگریا، ئیتر خەڵکی ئەو ناوە لەسەر کورسیەک دایانیشاندو ئاویان بۆ هێنا.

کەسێک داوای لێکرد ماڵەکەیانی پێ بڵێ تا بیگەیەنێتەوە بۆ ماڵی خۆی، ئەویش ناونیشانی پێ ووت و گەڕاونەوە ماڵی مامە مصطفی هەر ئەوەندەی لەسەیارەکە دابەزی وەک ئەوەی کارەبایان لێ دابێت ووشک بوو..
ئەوەی بینی جێگەی سەرسوڕمان بوو، تەکسیەکەی لە بەردەرگای ماڵەوە بوو!!
کاتێ چووە ژوورەوە بینی ژنەکەی و مناڵەکەی لەسەر جێگاکە خەوتوون و ئامێری هەناسەدانیان بۆ مناڵەکەی داناوە..!!

ئەوەی سەیرتر بوو ئەوە بوو کە ژنەکەی زانیبووی ئەم لە نەخۆشخانە بووە ولەبەر کچەکەی نەیتوانیوە بچێتە لای!!

ژنەکەی ووتی: دوێنێ کچەکەمان زۆر زۆر هیلاک بوو تێلم بۆ کردی هاوڕێکەت وەڵامی دامەوە و ووتی کە تۆ بێ هۆش بوویت و،ئەویش تۆی گەیاندۆتە نەخۆشخانە.
ئیتر هەر بەتەکسیەکەی تۆ هاتە لامان ئێمەشی گەیاندنە نەخۆشخانە، خۆ گەر ئەو نەبووایە ئەوا کچەکەمان لەدەست دەدا..خوا چاکی بۆ بکات تەنانەت نەیهێشت یەک دیناریش سەرف بکەم هەموو پارەکە خۆی دەفعیکرد و جزدان و مۆبایلەکەشتی داماوە.

ئیتر مامە مصطفی بەزووترین کات خۆی گەیاندە پۆلیس و سکاڵاکەی کشاندەوە، هەستی بەشەرمەزاری کرد کاتێ کە ئەم گەنجە بووەتە هۆی ڕزگارکردنی خۆی و کچەکەی لەیەک کاتدا و گەر خودا ئەمی بۆ نەناردنایە لەوانە بوو هەردووکیان تیابچن.. زۆر بەدوای گەنجەکەدا گەڕا بەڵام نەیبینیەوە...
وەرگێڕان (ئاوارە)
هەرگیز نازانین و نەمانزانیوە کە چ شتێک بۆ ئێمە باشە، تا ئەوەی لەکۆتاییدا ئەنجامەکانمان بینیوە...!!


جۆینی تیلیگرام بن
t.me/nwridl
t.me/lagalmba

130 - 4

NWRIDL
Posted 5 days ago

170 - 1

NWRIDL
Posted 6 days ago

- هەمو پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانت لە ٢٠ چرکە کۆتایی دێت.

- کاتێک گەشتێکی یەک هەفتەیی دەکەیت تەنیا یەک جانتای جل و بەرگت بەسە.

- دەتوانیت سەری قوتوو و ئەم شتانە خۆت بیکەیتەوە.

- کاتێک دەبینی کە پیاوێک لە ئاهەنگێک هەمان جلی تۆی لەبەر کردوە ئەمەت زۆر بەلاوە خۆشە.

- کاتێک کەرشت بۆ دروست دەبێت مانای ئەوە نیە کە ئیر تۆ لای ڕەگەزی بەرامبەر بوونت نامێنێت.

- کاتێک لەسەر کارەکەت کەسێک ڕەخنەت لێ دەگرێت ئەوە تۆ توشی دۆخی هیستیریا نابیت و وابزانیت هەموو کەسێک ڕقی لێتە.

- دەتوانیت ١٠ خولەک دوای هاتنە دەرەوەت لە حەمام بچیتە دەرەوە.

- ئەگەر کەسێک بیری چوو بانگهێشتت بکات بۆ بۆنەیەک هێشتا هاوڕێیەتیتان بەردەوام دەبێت.

- کەس تێبینی ئەوە ناکات کە بۆچی هاوسەرگیریت نەکردوە سەرەڕای ئەوەی تەمەنت ٣٥ ساڵە.

- ناچار نیت بەرگەی ژیان کردن لەگەڵ پیاو بگریت.
—-
احمد خالد توفیق - ضحكات كئيبة

وەرگێڕانی: هەرێم جەلیل

جۆینی تیلیگرام بن
t.me/nwridl
t.me/lagalmba

78 - 6

NWRIDL
Posted 6 days ago

نوێترین وێنەی مامۆستا هاوڕێ بەڕاستی خەفەتم خوارد بەبینیی ئەم وێنەیە مامۆستاش مووی سەرو و ڕیشی هەموو سپی بووە !! بۆیە تکایە تا ئەم گەوهەرانەی وڵات ماون قەدر و ڕێزیان بگرن چونکە بەڕاستی بە نەمانی ئەوان کەلێنێکی زۆر گەورە دەکەوێتە نێو تاکی موسڵمانی کوردەوە ... خوای گەورە تەمەن درێژ و پڕ خێر و بەرەکەتیان بکات و بیان هێڵێت بۆ ئەم دینە پاکە

302 - 9

NWRIDL
Posted 1 week ago

302 - 2

NWRIDL
Posted 1 week ago

تکایە بۆ یەکجاریش بێت بیخوێنەوە.... بزانه ئیمە واین!

ئافرەتێک کە تازە زەواجی کردبوو زۆۆر گرینگی بە نویژی هاوسەرەکەی دەدا و
هەموو رۆژیک بۆ نویژ خەبەری دەکردەوە تا برواتە مزگەوت و نویژەکەی بە جەماعەت بکات. رۆژیکیان کەمیک درەنگتر خەبەری بۆوە و خیرا هاوسەرەکەی بانگ کرد تا زوو برواتە مزگەوت و نویژەکەی بە جەماعەت بخوینی...
هاوسەرەکەی کە گەیشتە مزگەوت جەماعەتی یەکەم تەواو بو بوو و لەگەل جەماعەتی دوەم نویژەکەی تەواو کرد دوای نویژ ئیمامی مزگەوت زۆر بەخیرایی چوو بۆ لای پیاوەکە و وتی تۆ هاوسەری فلان کەس نی؟ ؟
زۆۆر سەیر بوو بەلایەوە!!
ناوی هاوسەرەکەی چۆن زانیوە؟
بە سەرسورمانەوە وتی بەلی خۆمم بەلام تۆ چۆن ناوی هاوسەرەکەمت زانی؟ ئیمام وتی سویند بەخوا ئەمشەو خەوم بینی کە هەموو ئەهلی مزگەوت کە نویژی بەیانیمان بە جەماعەت دەخویند لە بەهەشت بەیەکەوەین و ئافرەتیکمان لەگەلدابوو
من پرسیارم کرد لە بارەیەوە وتیان ئەوە فلان کەسە هاوسەری فلان کەس .. ! پیاوەکە بە دلخۆشی و چیژیکی زۆرەوە چۆوە مال تا ئەو مزگینیە بە هاوسەرە پاک و دلسۆز و دیندارەکەی بدات .
کاتی گەیشتە مالەوە هاوسەرە خۆشەویستەکەی لە کاتی سوجدە دا بینی گیانی دەرچوبوو 🥺
الله اکبر چەندە کۆتاییە جوان بۆ ئافرەتیکی ئەو سەردەمە !؟ کەسیک کە نەک تەنها نویژەکانی خۆی بەلکو گرینگی بە نویژەکانی هاوسەرەکەشی بدات ئەی ئەو کەسەی بەئیسراحەت بەیانیان خەوەکەت گرینگترە بەلاتەوە لە نویژ. وائەزانی بەو کارە ئیسراحەت و ئارامی زیاترت دەست دەکەویت و بی ئاگای لەوەی سبەی لە گۆرەکەت ئارامیت نابیت بی ئاگای لەوەی ئیسراحەت و ئارامی ئەو دلانەی کە سپیدان لە بەر دەرگای علام الغیوب وەستاون بر و ئەندازەی نیە. کاتیک تۆ هەر کات ئەتەوەی بخەوی و هەر کات دەتەوی خەبەرت دەبیتەوە بە بی لە بەر چاو گرتنی نویژەکانت لە کاتی خۆیدا
باش بزانە! هەمیشە لە ناو بازنەی خەمە ناتەواوەکاندا دەمینیەوە

ژوان

جۆینی تیلیگرام بن
t.me/nwridl
t.me/lagalmba

280 - 9

NWRIDL
Posted 2 weeks ago

ئیمە لەسەر ھەموشتێک ڕێکەوتین و کوڕێکی باش و ڕێک وپێک بوو
چوین بۆ ئەوەی لەمەحکەمەوە دەست بکەین بەرکاری ھاوسەرگیری و فەحس کردن کەلە مەحکەمە داوای ھەوێکەیان کردم ❗
فەرمانبەرەکە موالیدی منی خوێندەوە خەسوم لەویا بەفەرمان
بەرەکەی وت یەک دەقە ئادەی ئەو ھەویەبدەبەمن سەیریکردو وتی😟

تۆ تەمەنت ٤٠ ساڵە ومناڵت نابێت منیش وتم نەخێر ھێشتا من تازە ٣٩ ساڵم
وتی فەرقی ٣٩ و ٤٠ چیە تازە تۆ سك ناكەیت بەم تەمەنە

ئەوەبوە سەبەبی ھەڵوەشاندنەوەی دەست گیرانیەکەم لای مەلا تەڵاق درام
گریام وگریام و ھەتا تێپەڕیی و کارەکەم ڕەوانەی لای اللە کرد
حسبي الله ونعم الوكيل 😔
دوای ئەوە مانگێکی پێنەچوو ھاوڕیەکم لە ئەوروپا ھاتەوە چوین بۆ پێشوازی 🫂
ڕۆژی دووەم ھاوڕێکەی تەلەفۆنی بۆکاتەوە دەڵی ھاوڕیەکی ھاوسەرم لەگەڵ ھاوسەرم بوو پرسیاری تۆی کردوە ئەیەوێت
بێت بتبینێت گەر ڕێک بکەون زەواجت لەگەڵ بکات😨

وتم پێت وتون تەمەنم چەنە وتی بەڵێ
ھاتو منی بینی و زەواجمان کرد
دوای شەش مانگ لە ھاوسەرگیری  مناڵم نەبووقسەی خەسومم  بیرھاتەوە دەستم کرد بەگریان دەستم کرد بەخوێندنی سوڕەتی البقرة ئەوشەوە
دواتر وتم با ھۆکارەکان بەکاربێنم چوم بۆلای دکتۆر سۆنەری بۆ نوسێم وتم دکتۆر عیلاجم بۆبنوسە🥺
وتی عیلاجت ناوێت وتی سەدمەلیدام وتی بۆواشۆکی
عیلاجت ناوێت خۆت دووگیانیت 😨😟😊
وتم الحمد للە 🤲
دوای چوار مانگ  چوومەوە بۆ سۆنەر
وتی سکەکەت سیانەیە 🤲❤️💚💜
دوو کوڕ وکچێک🩵💙🩷
خەڵک دایم پێەوتم  گەر لە ٣٠ ساڵی شوم بکردایەو لە ٢٥ ئیستە سێ مناڵمەبوو😮‍💨
بەس وانیە چونکە اللە ڕزقی دابوم و ئەوەی بۆی دانابوم پێیدام

جۆینی تیلیگرام بن
t.me/nwridl
t.me/lagalmba

257 - 2

NWRIDL
Posted 2 weeks ago

دوێنێ فە*لەستین ئەمڕۆ لوبنان
وە سبەی هەموو عەرەبەکان ..

ئەمە سزای هەرکەسێکە کە لە دوورەوە بوەستێت و سەیر بکات چاوەڕێی موعجیزەیەک بکات لە ئاسمانەوە بێت، ئەمە سز*ای هەر کەسێکە کە سەری خۆی لە خۆڵدا دەچەقێنێت بۆ ئەوەی نەبینرێت کاتێك شە*ڕ لێی نزیک دەبێتەوە، سز*ای هەرکەسێک ڕێگە بدات خوشک و براکانی و منداڵەکانی بێهیوا بکرێن ...
چاوەڕوان بن، نۆرەی ئێوەش نزیکە !!

178 - 8