دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 40 زمان هەواڵەکان و بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکان لەخۆبگرێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت.