in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c
لە ئێستایا پشتگیری کەسانێک ئەکرێت و خەڵک سەیری ڤیدیۆ و لایڤیان ئەکات و پۆینتیان لێ ئەیات کە هەر خەریکی قسەی خراپ و قسەکردن لەگەڵ کچدا و سووکایەتین بە خەڵک و هتد... دڵنیابە لە قیامەتدا پرسیارت لێ ئەکرێت لەسەر تەمەنت کە لە چیدا بەڕێت کردووە و دەربارەی پارەکەت کە چۆن پەیدات کردووە و لەچیدا سەرفت کردووە! دڵنیاش بە پشتگیری ئەو کەسانە بکەی ئەگەر تەنها بە بینەربوونیشیان بێت لە تاوانەکەیاندا بەشداریت و چاوەڕێی سزای خوای گەورە بکە!
مەعقوولە کابرای شەلاتی و مەشروبخۆر و دەم پیس و جنێوفرۆش و بێ قیمەت ئەو هەموو بینەرەی هەبێت لە خۆڕا و خەڵک بیکات بە تەیارە!؟ 😒 موسوڵمان بوون هەر بە دەم و بە ناو نابێت!!
تب: مەبەستم هەموو کەسایەتییە سەقەتەکانی سۆشیاڵ میدیایە.
لایمی پۆستەکە بکەن با زۆرترین کەس بیبینێت ❤️
15 - 8
بینەری ڤیدیۆکە بن و وەک جەژنانەیەک لایک و تەرتیبات لەبیر مەکەن 😂💔
https://youtu.be/G9Krmq5FNIg?si=Sk8_c...
19 - 0
بۆ خاتری الله ئەم دە شەوە بە کردەوەی باش و بەسەر ببە و دوور بە لە هەڵە و تاوان. ئەم دە شەوە بە شەونوێژ و زیکر و قورئان خوێندن بەسەر ببە، نەک سەیری لایڤچی و تەحەددی تیکتۆک بکەیت، یان بچیت بۆ کافتریا و خۆت مەشغوڵ بکەی بە نێرگەلە و ئەم شتە خراپانەوە، یان خەریکی مۆبایل و یاری بیت یان خەریکی سەیرکردنی دراما و فلیم بیت و کاتەکەتیان پێ بکوژیت! کەمێک بەزەییت بە خۆتدا بێتەوە و ئەوە بکە کە سوودی بۆت هەیە.
31 - 6
ئەڵێن با خەڵک نەچێت بۆ عەمرە و حەج و پارەکەی بدات بە فەقیر و ھەژار یان بۆ نموونە بیدات بە نەخۆشخانەی هیوا. باشە بۆ ناڵێن ئەو هەموو پارەی کە لە تەحەددی تیکتۆک و سەپۆرتکردنی کەسی بێسووددا خەرج ئەکرێ بدرێ بەوانە؟ ئەی ئەو هەموو پارەی لە یوسی پەبجی و یارییەکانی تردا سەرف ئەکرێ بۆ کەس باسی ناکات؟ ئەمانە و زۆر شتی تریش کە وا ئەکەن پارەی وڵات بچێت بۆ ئەو شەریکە و وڵاتانە و بدرێ بە کەسی بێسوود بۆ کۆمەڵگا! ئەوانەی ئەچن بۆ عەمرە و حەج هەر ئەوانەن ئاگایان لە خەڵکی فەقیر و هەژارە.
31 - 4
چەناڵێکی هەمەڕەنگ
سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم