Channel Avatar

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane @UCVgBufVndeMU9PrQ-eEtXpA@youtube.com

14K subscribers - no pronouns :c

خۆمان بتەکان دروست دەکەین بەڵام بەخودا دەڵێین بۆمان بشکێنێت


Welcoem to posts!!

in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

درۆ گەورەکەی مرۆڤ بۆ داپۆشینی :
ئۆباڵی شکست و
بێ توانایی و
ڕێگری و چاوچنۆکی ئەوانی تر بریتیە لە
لێدانی مۆری چارەنوس و گرێدانەوەی هەموو شکستەکانی بەسەر خۆیەوە !
لەبری لەئەستۆگرتنیان وەهمی چارەنوس وەک تاکە دەروازەی دەربازبوون دەکاتەوە !
ئای لەمرۆڤ !!!

151 - 56

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

جیاوازی نێوان هەریەك لە :
مێگەل ، جەماوەر ، گروپ چیــــــــــە ؟

پرسیارێکە بۆ گفتوگۆ بۆیە دەخوازم هەر یەک لەئێوەی بەڕێز دیدی خۆتان لەسەر جیاوازیەکانیان بدەن .

95 - 64

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

ئەم نوسینەی خوارەوە دەشێت وەڵامێک بێت بۆ پرسیاری زۆرێک لەگوێگرانی بەڕێزی ئەم کەناڵە کە لەوەڵامی دوو پرسیاری بەڕێز ( ئوستاز دانیار ) کە ئاراستەی منی کردبوو دوای گوێگرتن لەبەشی دووەمی بابەتی مێژووی نەورۆز و پرسیارەکانی بەڕێزیان بەمجۆرە بوو :
یەکەم ..
+ ئایا یادو بۆنە بۆ هەر نەتەوەیەک گرینگیەکەی لەکوێدایە ؟
+ ئایا هەست ناکەی لەئێستادا جیهان بەرەو مەدەنیەت هەنگاودەنێ و پرسی نەتەوە بەرەو کاڵبوونەوە چووە بەتایبەت لەئەوڕوپا ؟
دووەم ..
+ ئایا بەکارهێنانی ووشەی ( ڕێزدار ، قەدرگران ، حەزرەت ) لەپێش پێغەمبەر و کەسایەتیەکان تاچەند یەکدەگرێتەوە لەپرس و بابەتە فەلسەفیەکان ؟

وەڵامەکەی منیش بریتی بوو لەمەی خوارەوە کە لەسەر پێشنیاری بەڕێز ( kamo sam ) بۆ گەیشتنی وەڵامەکەی من بەهەر بەڕێزێک کە هەمان پرسیاری لەلا دروست بوو بێت ، لێرەدا وەک خۆی پۆستی دەکەمەوە :

خۆشەویست
سوپاس بۆ پرسیارەکانت ، هەوڵەدەم بەشێوەی خاڵبەندی وەڵام بۆ پرسیارەکانتان بنوسم :
+ بۆنەو جەژنەکان بۆ هەر گەل و نەتەوەیەک گرینگیەکەی بریتیە لەتێکەڵاوبوون و بەردەوامیدان بەپەیوەندی کۆمەڵایەتی ، چونکە مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە ، ئەمە جگە لەوەی ڕەمزێکە بۆ یەک ڕەچەڵەکی و یەک مێژوویی و یەک چارەنوسی بۆیە کۆکردنەوە و دڵخۆشی لێ دەکەوێتەوە .
+ جەژن و بۆنەکان لەبنەڕەتا مەدەنین وابەستەن بەئەفسانە و مێژووی گەلانەوە ، بەڵام هەر هەمان جەژن بەنمونەی ئەوڕوپا کە بەڕێزت ئاماژەت پێداوە هەر دوو بۆنەی ( هالۆیین و کرێسمس ) کە دوو بۆنەی مەدەنین کەچی لەکاتی قەدەغەکردنیاندا ڕاستەوخۆ دەبن بەجەژنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری ، چونکە ئاماژەم پێداوە گرینگی بۆنەکان نیشاندانی یەک ڕەچەڵەکی و یەک مێژوویی گەلانە ، بۆ ئێمەی کوردیش هەمان شتە ، نەورۆز لەباشوور بۆنەیەکی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و سەیرانکردنێکی بەکۆمەڵە بەڵام لەباکور ڕەمزی بەرەنگاری فاشیستی تورکە ، چونکە لەباکور ئازادی و مافەکانی گەل پێشێل و نکۆڵی لێ دەکرێت بۆیە نابێتە بۆنەیەکی مەدەنی چونکە لەدۆخی مەدەنیدا بۆنەکان ڕێچکەی کۆمەڵایەتی ئاسایی بۆ دڵخۆشبوون وەردەگرن .
+ سەبارەت بەدەربڕینی( ڕێزدار و قەدرگران ) هیچ پەیوەندی بەفەلسەفە و ڕوانینی فەلسەفیانەی منەوە بۆ پرسەکان نیە بەڵکو ئەم دەربڕینە ئەدای تایبەتی خۆمە و بەشێکە لەئەدەبی ڕێزگرتنی باوەڕ و کەسایەتیەکان وێڕای ڕەخنە و تێبینیم لەسەریان بەڵام ڕەخنە جیایە لەسوکایەتی پێ کردن بۆیە لای من وەک کەسایەتی ڕێزدارن وەک چۆن بۆ هەمووان دەربرینی ( خۆشەویست ، پایەدار ، خاوەنشکۆ ، هتد ) بەکاردێنم .
+ دەربڕینی حەزرەت هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لەناو ئێمەی کورد بۆ ئەم ووشەیە ، چونکە گرێدراوەتەوە بەبواری ئایینی و پیرۆزیەوە ، لەڕاستیدا وانیە و منیش بۆ ئەم مەبەستە بەکاری ناهێنم بەنمونە دەڵێم حەزرەتی کانت ، بەڵکو من وەک ماناکەی خۆی بەکاری دێنم ، چونکە ووشەی ( حەزرەت ) لەووشەی ( حظور ) ی عەرەبی داتاشراوە ، ئەم ووشەیە لەکوردیدا بەمانای ئامادەگی دێت واتا حزوڕی هەیە و ئامادەیە ، بۆیە کاتێک دەڵێم حەزرەتی کانت هەر مەبەستم ئامادەگی کانتە لەگەڵماندا نەک موقەدەس کردنی کانت و فلان و فیسار‌بێ ، هەر مرۆڤێک خاوەنی تێزێک ، مێژوویەک ، فەلسەفە و ڕوانینێکی مەزن بێت لەناو مرۆڤایەتیدا بەدرێژایی زەمەنەکان دەمێنێتەوە و حزوڕی دەبێ بەنمونەی سوکرات و فیساگۆرس و هتد بۆیە ئەمانە ئاساییە بەحەزرەت ناو ببرێن چونکە لەڕووی جەستەیی نەماون بەڵام لەڕووی فیکر و ڕوانینەکانیاندا ئامادەگیان هەیە واتا حزووڕیان هەیە .
ڕێز‌و چەپکێ گوڵ

106 - 32

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

پەتی سێدارە :
مرۆڤایەتی لەژێر ناوی ( مافی مرۆڤ ) دا نیو سەدەیە چالاکیەکانی چڕکردۆتەوە بۆ نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان ، بەبیانوی ئەوەی کە پەت خستنە ملی مرۆڤ و خنکاندنی لەژێر ناوی سزای تاوانباربوونیدا خۆی تاوانێکی قێزەونە بۆیە خنکاندن بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی ئەژمار دەکرێت ، ئیتر بۆ ئەم مەبەستە هەڵساون بەدەرکردنی سەدان بەیاننامەو خاڵبەندی و بەستنی دەیان کۆنگرە و چەندان بڕیاری نێودەوڵەتی دراوە ، تا ئاستێک توانراوە ئەم سزادانە سنوردار بکرێت ، تائێرە کارێکی باشە و لەگەڵیدام ، بەڵام گلەیی من لەم ڕووکەش بینینەی مرۆڤە کە لای وایە خنکان تەنیا بریتیە لەپەتی لەسێدارەدان !
مرۆڤ لەسەر سێ ئاستدا دەخنکێندرێت نەک تەنیا بەهۆی سزاوە ؟
ئایدۆلۆژیاکان پەتێکی ئەستورترن لەملی مرۆڤەکان دەکرێت و بەهۆیەوە دەخنکێندرێن ..
نەریتەکان هەموو ڕۆژێک دەبێتە هۆی خنکاندنمان ..
ئینجا تاوانەکانمان دەکرێت بەرەو پەتی خنکانمان ببات .
کەواتا مرۆڤەکان پێویستە بزانن لەسەر هەر سێ ئاستی
فیکری ، کۆمەڵایەتی ، یاسایی ، پەت دەخرێتە ملیان و دەخنکێندرێن .
بۆیە تاکو مرۆڤەکان نەگەن بەم هۆشیاریەی تەحریمی ئایدۆلۆژیا و نەریتی سەپاوی کۆمەڵگاکان بکەن ، تەحریمی خنکاندنی تاوانبارەکان بەهۆی تاوانەکانیانەوە نابێتە ڕێگر لەبەردەم شەرعیەتدان بەتاوانی خنکاندنی بیر و هۆش و ڕووانینمان بەهۆی ئایدۆلۆژیا و خنکاندنی توانا و بەهرەی تاکەکانمان بەهۆی نەریتەکانەوە .
کەی مرۆڤەکان لەفیکر ئازاد و لەنەریتی سەپاو ڕزگاربوون ، ئەوکاتە پەتەکان لەبری ملی مرۆڤ چەپکە گوڵەکان دەبەستن !

109 - 25

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

خەییـام دەڵێ :
خـۆزگەم بەکەسـێ نیشـان و ناوێکی نەبوو
لەشوێن پڕ و پووچ خەیاڵی خاوێکی نەبوو
نــــەك وەك مـــن و تــــــۆ کۆندەپەپۆ ئاسـا
چـــاوی لە قـــەڵایەك بوو کەلاوێکی نەبـوو

115 - 10

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

چوار سەد ساڵ لەمەوبەر ئەحمەدی خانی گوتویەتی :

گەردی هـەبــوویا مـــە ئـیتیفاقـەك
ڤـی٘ــکڕا بـکرا مـــــە ئـینقـیــــــادەك

ڕوم و عـەرەب و عـەجەم تـەمـامی
هـــەمیان ژ مــــــەرا دکـر غـوڵامـی

تـەکمیـل دکر مــــە دیـن و دەوڵەت
تـەحسیل دکر مـە عیلم و حیکمەت

تـەمیز دبـوون ژ هـەڤ مــــەقـالات
مـومتـاز دبـوون خـودان مـەقـامات

96 - 8

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

خەییـام وادەڵێ :

جـار جارە پەنا بەمەی دەبـەم ناچــــارم
خـــــەمبام کە پێـم دەڵێـن تاوانبــــــارم
خـــۆزی درۆ و دزیش مەســــتی دەکـرد
مـەردێکم دەویست کەبیگوتبا هۆشیارم

134 - 17

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

سیحری زمان
زمانناسەکان پێیان گوتوین کە زمان هۆکاری پەیوەندیە لەمەش زیاتر ڕۆیشتوون گوایە زمان ئامرازی گەیاندنی مەبەستەکانمانە ، هایدیگەریش خۆی تێهەڵقورتاندووە و گوتویەتی زمان ماڵی بوونە !
منیش گوتومە زمان ماڵی بیرە !
ئێستا واز لەم قسە نەستەقانەبێنن چونکە هەموویان پووچن !
ئێوە دەزانن زمان گرێدراوی ئازادیە !؟
چونکە زۆرجار دەمانەوێت شتێک بڵێین بەڵام لەکەلتوری ئێمەدا ڕێگەپێدراوی گوتنی نیە !
ئێستا کەسێک هەیە پێم بڵێ زمان ڕۆڵی چیە .

123 - 62

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

ئێوارە ....
ووشەیەك لەقوڵایی خۆیدا هەزار مانای هەڵگرتوە ، ئێوارە بۆ کرێکارێک کاتی پشووە و بۆ برسیەک چاوەڕوانی پاروێک زاد و بۆ دڵدارێک دەرفەتی گفتوگۆ لەگەڵ دڵخواز و بۆ ماندوێک دەرفەتی خەو و بۆ نەخۆشێک ئومێدی ڕۆژێکی نوێ و بۆ زیندانێک هیوای ئازادبوون و بۆ کچێک خەونی داخوازی و بۆ دایکێک بەرنامەڕێژی بەیانی و هتد
لای سروشتیش کردەیەکی ئاسایی و بۆ تاوانبارێکیش ترسی نەبینینەوەی تیشکێکی نوێیە !
ئای لەتۆ ئێوارە !!!!!

159 - 51

فریدون هیرانی Faraidwn Hirane
Posted 1 year ago

ئەگەر لەدیوی کۆمەڵایەتی و تاکگەراییەوە گەڕانێك بکەین بەمێژووی پێنج سەد ساڵی ڕابردووی هەوڵ و ماندووێتی و قوربانیدانی فیکری ڕۆژئاواییەکان لەهەر سێ شۆڕشی بەمۆدێرن کردن و ڕۆشنگەری و دواقۆناغیش پۆست مۆدێرن ، بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤی پێش شۆڕشی فیکری و دوای شۆڕشەکان چ جیاوازیەکی بەسەردا هاتووە کە من لێرەدا تەنیا بە دوو ڕستە قوڵایی کاریگەریەکە لەژێر ناسنامەی مرۆڤی کۆن و مرۆڤی نوێ ناودەبەم تاکو مەبەستەکەمی پێ دەربڕم و وردکردنەوەی ماناکەشی بۆ بەڕێزتان بەجێ دێڵم :
مرۆڤی کۆن کەلە منداڵدانی نەریت پارێزی و ئەفسانەی ئایینیەوە گۆشکرابوو بۆیە ( شەڕەفدارێکی بێ کەڕامەت بوو )
بەڵام مرۆڤی نوێ کە لەهەناوی پۆست مۆدێرنەدا دێتەدەر ( بێ شەڕەفێکی کەڕامەتدارە )
ئەمەیە بنەڕەتی جیاوازی دونیابینی و هەڵسوکەوتی مرۆڤی کۆنی ڕۆژهەڵاتی و مرۆڤی نوێی ڕۆژئاوایی !

116 - 51