دەرمانخانەی ڤاری دەرمانخانەیەکی پێشکەوتووە لە شاری سلێمانی کە ٢٤ کاتژمێر لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر بە ڕێوە دەچێت.دەرمانخانەی ڤاری هەمیشە بەوە جیا کراوەتەوە کە لە ئاستێکی زۆر باش خزمەتەکانی پێشکەش دەکات و کارمەندەکانی تەواو کارامە و راهێنراون. لە دەرمانخانەی ڤاری گرنگی بە لایەنی زانستی دەدرێت جگە لەوەش بەرهەمە تازە جیهانیەکان لە دەرمانخانەی ڤاری بەردەستە لە پێداویستی جوانکاری و پێداویستی پزیشکی و پێداویستی منداڵان و پێداویستی ددان و هەموو جۆرەکانی شیر و چەندین پێداویستی تر جگە لەوەی زۆرینەی کۆمپانیاکانی دەرمانی باوەڕپێکراوی کوالیتی کۆنترۆل لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە.
خزمەتەکانمان لە سنورێک ناوەستێت بەردەوام لە هەوڵی خۆمانداین. لە ئێستادا لقی دووەم ی دەرمانخانەی ڤاری بە ناوی ڤاری هێلسکێر لە ماگما سکوێر تەنیشت زانکۆی ئەمریکی کراوەتەوە کە زیاتر گرنگی بە مایک ئاپ و بۆن بواری جوانکاری داوە.
دەرمامخانەی ڤاری ٢٤ كاتژێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە وە خزمەتگوزاری گەیاندنی هەیە بۆ ئەو بەرهەمانەی پێویستی بە پزیشکی پسپۆر نیە.