پێویستە شتێک لەبارەی خۆمەوە بڵێم هەندێک جار قورسە خۆت بناسێنیت،چونکە خۆت باش دەزانیت کە نازانیت لە کوێوە دەست پێ بکەیت. با هەوڵ بدەم بزانم چ جۆرە وێنەیەکت هەیە دەربارەی من لە ڕێگەی وەسفی خۆمەوە. هیوادارم کە تێڕوانینی من سەبارەت بە خۆم و تێڕوانینی تۆ سەبارەت بە من زۆر جیاواز نەبن. لێرە جۆرێکە کە من کەسێکم پۆزەتیڤم دەربارەی هەموو بوارەکانی ژیان. زۆر شت هەیە کە حەزم لێیە بیکەم، ببینم، و ئەزموونی بکەم. من حەز دەکەم بخوێنمەوە، حەز دەکەم بنووسم،حەزدەکەم سەفەر بکەم ،حەزدەکەم شەوانە تیشکی مانگ ببینم، پێم خۆشە ژەنینی مۆسیقا فێربم، حەزدەکەم خۆم لەبەر ڕەشەبایە ببینم. پێم خۆشە درەنگ بخەوم و درەنگ هەستم، من حەز دەکەم هەندێک جار تەنیا بم، حەزم لە زمانی ئیسپانی و دەنگی ئنریکەیە،حەزم لە ڕۆمانی ئەفسانەیی و فلیمی خەیاڵیە،. هێشتا لە هیچکام لەم خەونانە نزیک نیم. بەڵام خەونەکانم هێشتا زیندوون