in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c
ئازیزانم سەلامی خوای گەورەتان لێ بێت ، ناونیشانی دەرسەکەمان بە
جیهان بوونی ئیسلامە🗺️
باسەکە تەنیا ئەوە نیە کە ئاینی ئیسلام بە جیهاندا بڵاو بووبێتەوە ، چونکە دەبیبین ئاینی مەسیحیش بە هەمان شێوە بڵاو بۆتەوە بەسەرانسەری جیهانە، شوێن نیە کەنیسەیەکی تیانەبێت ،هەروەها بووزەیتیش(ئاینی بوذا)بڵاو بۆتەوە ،
بڵاو بوونەوە تەنیا مەبەست نیە ،زۆر جار هەیە کاسێت و وێنەیەکی هونەرمەندێک زۆر زیاترە لە تەواوی کەنیسەو مزگەوتەکانی جیهان ،
ئێمە کە ئەڵێین بە جیهان بوون :
واتە بەرنامەیەکە ئەگونجێت لە هەموو جێگایەک و سەردەمێکدا ،بۆ هەموو گەلان و بەرژەوەندی مرۆڤی تیایە ، بەرژەوەندی دوونیاو ئاخیرەتی تیایە ،مەبەستمان ئەوەیە کە ئەم ئاینە نەهاتووە بۆ تەنها میللەتێک ، نەهاتووە بۆ ناوچەیەک ،نەهاتووە بۆ کاتێکی دیاری کراو ،بەڵکو تا ڕۆژی دووایی بەرنامەی تر نیە ، ئەمە بەرنامەیە بۆ ئادەمیزاد ⌛️
ئایا بەڵگەمان هەیە ❓
بەڵێ چەندین ئایەتمان هەیە ،
🟢 قل يا أيها الناس إني رسول الله إليكم جميعا
سوڕەتی (الأعراف ) ئایەتی ١٥٨ کە دەفەرمووێ : ئەی مرۆڤایەتی من نێردراوی خوام بۆ هەمووتان مەبەست پەیامبەری ئیسلامە (د.خ)
🟢 كِتَابٌ أنزلناه إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ
سوڕەتی( ابراهیم ئایەتی ١)
واتە: کتێبکمان بۆ هێناویتەتە خوارەوە ، هەوڵ بدەیت کەخەڵکی لە تاریکی و نەفامی و شرک و زەلالاتەوە بهێنیتە ڕووناکی وڕاستەقینەو زانستەوە ،
ئایەتێکی تر
🟢وما أرسلناك إلا كافه للناس بشيرا ونذيرا
(سورة سبإ )ئایەتی ٢٨
واتە: ئێمە تۆمان ناردووە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و ئەوە ئەرکەکەتە.
ئەم ئایەتانە مەکین ، واتە لە مەککە هاتۆتە خوارێ بۆ سەر دڵی ڕەسوڵ (صلی الله علیه وسلم)
ئەم دینە هەر لەسەرەتاوە بە جیهان بوونی تیا بووە ، کتێبە ئاسمانیەکانی تر ئەم جۆرە دەربڕینانەی تیا نیە ، بۆ مرۆڤایەتی ،قورئان بۆمان باس دەکات فڵان پێغەمبەر بۆفڵان قەوم ، وفیسار پێغەمبەر بۆ فیسار قەوم، کە بەڕوونی لە قورئانی پیرۆزدا باسیان دەکات (علیهم السلام) .
بەس دوواهەمین پەیامبەرە کە لە قورئان دەفەرمووێت
🙏وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ🙏
سورەتی( انبیاء) ئایەتی ١٠٧
واتە: تەنیا پێشەوامان محمد (د.خ) نێردراوە بۆ هەموو جیهان 🌏
ئاینی مەسیح وەک باسمان کرد بڵاو بۆتەوە بە تەواوی جیهاندا بەس حەزرەتی عیسا ✝️ ( علیە سلام ) خوودی خۆی دەفەرمووێت :
✝️لَمْ أُرْسَلْ إِلاَّ إِلَى خِرَافِ بَيْتِ إِسْرَائِيلَ الضَّالَّةِ"✝️
ئینجیلی متی ئایەتی ١٥-٢٤
واتە: خوا منی ناردووە بۆ مەڕە وونبوەکانی(سەرگەردانەکانی) ئیسرائیل.
ئایا ئەم قسانە لە خۆمانەوە دەیکیەن کە دەڵێین ئاینی ئیسلام ئاینێکی جیهانییە ؟ ✋
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان باسی مافی مرۆڤ ، ئازادی دەکرێت ، هەموو کۆمەڵگای سەر ڕووی زەوی ، دژ بە توووند و تیژییە ، کە یەیتە سەر ئەم ئیسلامە پیرۆزە سەرتاپای دژی توند و تیژییە
«لا إِکراهَ فِی الدّین »
سوڕەتی البقرة - ٢٥٥
واتە : زۆر کردن لە دین دا نیە
أفأنت تكره الناس حتى يكونوا مؤمنين)
سوڕەتی یونس ئایەتی ٩٩
واتە: ئایا دەتەوێت بە زۆر خەڵک ڕابکێشیت بۆ باوەڕهێنان
گەر لە هەموو شتێکدا تووندو تیژی سەرکەوتن بەدەست بهێنێ لە بابەتی فکر و ئاین و اعتیقاددا فەشەل دەهێنێ.
🔖خۆشەویستان شارستانییەت ◀️،
بە فکری ئازاد ، بە فکری نوێ ، بە داهێنان ، دروست دەبێت ، وەهەر کاتێک قفڵ درا لەو فکرە ،ئەو شارستانیە بەرەو هەڵدێرو ڕووخان و هەرەس دەڕووات ،
🔗پێکەوە ژیان ◀️،
پێکەوە ژیان و مافی کەمایەتی خەصڵەتێکی تری ئەم دینەی ئێمەیە کە جیهانی بوونیەتی ،
پێغەمبەر (د.خ) دەفەومووێت:
ئەوەی دژایەتی غەیرە دینێک بکات کە لەدەوڵەتی ئیسلامدا دەژی ! وەک دژایەتی منت کرد بێت وەهایە ،
ئەوەندە گووناهەکەی گەورەیە .
وە بە کرداری پێغەمەر علیە صلاة والسلام ، پەیمانێکی بەست لەگەڵ مەسیحیەکانی نەجران ، کە کەوتوونەتە باکوری ڕۆژئاوای یەمەنەوە ، ئەو ناوچەی نەجرانە مەسیحیەتی تیا دەژیا ، عهد و پەیمانی لەگەڵ ئیمزا کردن ، کە ماف و پاراستی ماڵ و سامانیان لەسەر ئێمەی موسوڵمانە ، ئەمە ماوە و ئێمە شانازی پێوە دەکەین ،یەکێکە لە بەڵگە گەورەکان کە ئاینەکەمان ئاینێکی گەورەو جیهانییە .
هەموو مێژوو بخوێننەوە بزانن کامە ئاین قبووڵی بەرامبەرەکەی کردووە وەک ئاینی ئیسلام ،
کە مافی کەمینەو هەموو ئاینەکان تیای پارێزراون و بە هاووڵاتی خۆی دەزانێت ، هەمووی قبووڵە تا لە چوار چێاوەی یاساو ئاشتیدا بێت .
ئەمە لە ئاینەکانی تردا نابینرێت ،
کەئەڵێین دین ، دینە گۆڕاوەکانە گەرنا هەمووی دینی خوایە ،
لە زەمانگ ئیمای عومەردا ( ڕەزای خوای لەسەرە) ئەویش هەستا پەیمانی بەس لەگەڵ مەسیحیەکانی
(البيت المقدس)
ئەو کاتە پێیان دەوتن ئەهل ئیلیا ،
وە زۆر جار کەمینەکان و ئاینەکانی تر سوڵتە و وەزارات و بەرپرسیارێتی گەورەیان وەرگرتووە لە دەوڵەتی ئیسلامیدا ،
📰هیچ بەڵگەیەکی مێژووی نیە کە موسوڵمانێک یان غەیرە موسوڵامنێک نووسیبێتی کە کەسێک بە زۆر کرابێت بە موسڵمان ، دەلیلمان چییە ؟
کۆنترین کەنیسە 🏥لە خاکی ئیسلامیدایە ❕کە ووڵاتی میسر
ئەو هەموو کەنیسەو شوێنی عیبادەتی ئاینەکانی تر لە ئاینی ئیسلامدا پارێزراوە ،
📃ئەم ئیسلامە میراتگری ئاینەکانی پێشووترە ،
کەخوای گەورە پێغەمبەرانی دەنارد بۆ یەکتا پەرستی ،بۆ پەرستنی یەک اللە ، وەچەسپاندنی بەهاکانی ئاسمان لە کۆمەڵگادا ،
کەلە قورئاندا دەفەرمێت کە هەستن بەوەی کۆمەڵگاکانتان بە دادپەروەری و یەکسان و عادل بن ، ئەو هەموو هەوڵ و تەقەلایەی پێشوو هەمووی هات بۆ ئیسلام ، چونکە قورئان کۆی هەموو کتێبەکانی ترەو پاڵاوتەی هەموو ئاینەکانی پێشووە و قورئان تصدیقی دەکات ،
🔎ئیسلام دژی گەندەڵی پیسی و نایەکسانی و زووڵم و نادادی …هتد
وە بەشتی چاک دەڵێت چاک وەک چۆن ، میوان دۆستی و ئاژەڵ دۆستی و ڕێزو مەردایەتی ماف پاراستنی هاوسێ و بەخشینی بەرامبەرو لێبوردەی و هاوکاری مناڵ بێ دایک و باوک خۆشەویستی ووڵات و پاراستنی کەرامەت و هەڵوێستەو وەرگرتن لە فەقیر و هەژار ….هتد هەموو ئەمانەی قبووڵە و سیافتی جوانن گەر جاهیل و لادینێکیش بیکات ،
بەجوان دەڵێت جوان و بە خراپ دەڵێت خراپ .
🪚ئیسلام ئیلغای (بایکۆتی)بە پیرۆزکردنی پیاوانی ئاینی کرد ، کە هەموو شتێک بەدەست ئەوان بێت وەک قەشەو پیاوانی گەورەی بزاو جوولەک ، ئاینی ئیسلام جادوو سحری نەهێشت ،
پێخمەبەر (د.خ) دەفورمووێت دووشتم بۆ جێهێستوون گەر بە باشی بەجێتان هێنا تووشی خورافیات و قسەی هەڵیت و پڵیت نابن کە قرئان و فەرموودەیە ،
مسوڵمان فکری سافە ، بەڵێ تووشی گیروگرفت و ناڕەحەتی دەبێت ، بەڵام دەزانێت خوایەکی هەیە پشتی دەگرێت ،
بەڵام وەرە تەماشای کۆمەڵگای کۆری بکە لە ئاینییان بودییە ،
کەجادووگەری دەکەن بە شێوەیەک کە هەرگیز بە بیرتانە نە هاتووە ،
بۆنموونە کابرا سەرۆکی ووڵاتە ، خۆی پاڵاوتووە بۆ سەرۆکایەتی ووڵاتەکەی ، ئەچێتە لای جادووگەرێک ئەڵێت چی بکەم ، تا دەرچم لە هەڵبژاردنەکە ؟
بەرپرسێکی کۆری ئاگادار بووە کە بە سەرۆکەکەی ووتوە بڕۆ گۆڕی باوکت دەربهێنە ، بیبە بۆ فڵان شوێن و ڕووی بکەرە فڵان ئاڕەستە ، بەو شێوەیە سەرکووتوو دەبیت ،
هەموو خەڵکەکە شوێنی جادووگەری کەوتوون ، ڕووشیان نایات بۆ بێگانەی باس بکەن ،ئەزانن هەڵەیە و عەیبە ،
مامۆستا شەماڵ موفتی خوای گەورە لێی خۆش بێت دەگێڕێتەوە کە جارێک چووە بۆ کۆریا بینیم کە پەرستگاکانیان هەموو ٢٠ ساڵێک بۆ ٢٥ ساڵێک سەقفەکەی دەگۆڕن و نۆژەنی دەکەنەوە ، سەقفەکەش ئەو ماددە قەڕبیتەکەیە ، کە ساڵێکی بمینێت یان دووان ڕای دەگەیەنن ، سەقفە تازەکە لە خوارەوە دائەنێن خەڵکی یەت مرازی خۆی دەنووسێت لەسەر ئەو سەقفە ئیتر دانەیەک ئەکڕێت بۆخۆی کە بای پێنج دۆلارە دە دۆلارە ، مرازەکەی خۆی دەنوسسێ و دای دەنێ کاتێک کاتی ، سەقفەکە دەبەستن ئەیکەنە ناوی ئەڵێن با خوا بیخوێنێتەوە ،
ئەمە چ ئەقڵێکە 🤦🏻♂️
ئیسلام ئەمانەی نیە ، دژی ئەمەو هەموو ڕۆشنبیرێک باوەڕی پێیەتی ، شوێنی بۆ زانست داناوە کە هیچ ئاینێک ئەو (مکان)شوێنەی بۆ دانەناوە ، کتێبەکانی ئاینەکانیبتر هیچیان باسی زانست ناکەن ، وەرە تەماشەی قورئان بکە بزانە چەند ووشەی زانستی تیایە !! 📚
یەکەم ووشەی قورئان کە (اقرا) کە ناظڵ بووە واتە بخوێنە نیە بە تەنیا بەو واتا ساکارییە تەنیا پیتەکان بزانە و لەبەری بکە ، واتە دۆکیۆمێنت کردن ، بعث کردن ، وثائیق کردن ، پلان دانا ، گەڕان بەشوێن زانستدا ، چوون بە دووای ڕاستیدا ، تابزانیت مێژوو چییە ؟ واقیعت چییەو داهاتووت بەرەو کوێ دەڕوات !!!
◀️وە هەروەها دووای ئەم چواردە قەڕنە نەمان بیستوە دووای (خاتم الانبياء) مامۆستاو پێشەوامان محمد علیە صلاة والسلام ، ئانیێکی تر هاتبێت ، بڵێ نەخێر من کۆتا ئاین و کۆتا شەریعەتم ⌛️🏁
هەر ئەم ئاینەیە و هەر ئەشمێنێت هەتا ڕۆژی دووایی ،
◀️ئیسلام ئیمانی بە ئینساف و بە وویژدانە ☪️،
ئیمانی عومەر (ڕ.ع) دەبینیت سواڵکەرێک(دەروەزەکەر) لەدەرگا دەدات ، پێی دەفەرموێت بۆ سواڵ دەکەیت؟ ئەڵێ من ئەهلی کتابم و ئەبێت جزئیە (ضریبە)بدەم و نیمە ، وەک چۆن موسڵمان زەکات دەیات ،
ئەو کاتە شەو بوو ، ووتی سبەینێ سەرم لێبدە ، بۆسبەینێ بردی بۆ البیت المال ، ووتی زۆر بێ وویژدانییە ئەمانە بە گەنجی پارەیان لێ بسەنین و کە پیربوون بەخێویان نەکەین ، مووچەیەکی زۆر باش وگوونجایان بۆ دابنێ بۆخۆی و ماڵ و مناڵی ، کەوا ئیتر پێویستی بەکەس نەبێت ، وە هەموو ئەوانەی وەک ئەمن ناویان تۆمار بکە و مووچەیان بۆ دابین بکە ،
◀️یەکسانی بەرامبەر یاسا⚖️
لەسورەتی (النساء) نۆ ئایەتمان هەیە ، کە دیفاع لە جوولەکەیەک دەکات ، کەوا دزی نە کردووە و عەرەبێک درعێکی دزی لە عەرەبێکی تر ، ڕاوی نا هەڵیدایە ماڵێکی جوولەکەوە ، دووای سوێن و ئەملا و لا ، دۆزیانەوە لە ماڵە جوولەکەکە ، هەمووی بوو بە دوژمنی جوولەکەکە ، خوای گەورە کە ئاگای لەهەموو شتێکە ، بەپێغەمەبەری فەرموو علیە صلاة والسلام ،
دیفاع (پشتگیری) مەکە لەم خائینانە ،
مەبەستی عەرەبەکان بووە کە موسڵمان بوون ، نۆ ئایات باسی دیفاع (پاراستن) جوولەکەیەک دەکات ؟ لە کامە ئایندا ئەمە هەیە ⁉️
◀️تایبەت مەندییەکەیبیاوە بە ئەقڵ ،
ئەوەی ئەقڵی نە بێت تەکلیفی لەسەر نیە ، ئەقڵ وەزیفەی هەیە ئەوەی هەڵ نەستێت بەو وەزیفەیە ، خوای گەورە لە سورەتی اعراف ئایەتی ١٧٩ :
ناوی ناوە لە ئاژەڵ ئاژەڵترە ، کە گوێیان حەق وەرناگرێت و چاویان حەق نابینێت و زمانیان حەق ناڵێت مێشکیان ئیش پێ ناکەن ! کەئەمانە بیستن و بینین و زاریان(گوفتار) کە ئەمانە هۆکاری ئەقڵن (بینین،بیستن،ووتن،)
خاڵێکی تر لە کاتی بڵاو بوونەوەی ئاینی ئیسلامدا پێغەمبەر (د.خ) زۆر بە جوانی و بە ڕێزەو نامەی نارد بۆ فارس و ڕۆم و ووڵاتی میسر ، کە فەرمووی ئێوە ئەهلی کتابن و وەرنە ژێر چەتری ئیسلامەوە ، من کۆتا پەیامبەرم ،
وەهەروەها خوای گەورە دەفەرمێت
«إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ»
سورەتی( التکویر) ئایەتی ٢٧
واتە:ئەمە زیکرێکە بۆ هەموو بەشەرییەت (ئادەمیزاد) کەواتە نابێت ئێمە بڵێن ئەمە ئاینی عەرەبەو بەس بۆ ئەوان هاتووە ، چونکە هەشا لە سەدی موسوڵمانان عەرب نین ،
لە ئوومەتی ئیسلامدا ٨٠٪ عەرب نین ، و ڕێژەیەکی زۆر کەم عەرەب و عەرەبی زمانن ، ئەمیش لە ڕێگای تەرجەمەو واتا لێکدانەوەی و ئیعجاز و زانستی سەردەمی بوون لە قورئانداو ڕەوشت و ئاکاری پەیامبەرو فەرموودەکانی مامۆستاو پێشەواو چرا و ڕووناکیمانە ، درودی خوای لەسەر بێت ،
خوای گەورە بەخێر و سەوب بۆ هەمووانی بنوسێت لە بڵاو کردنوەی و ڕۆحی پاکی ما
ۆستا شەماڵ شادبێت و لە فردەوسی ئەعلایا بێت جێ و مکانی ، هەر کەسێک بڵاو کردەوە گرنگ نیە ئاماژە بە ناو و وێنە بکات ، مەبەستمان تەینا خێر و چاوبەر ڕۆشن بوونی موسوڵمانانە ، کە زانیارییەکی ووردیان لە سەر ئاینەکەیان هەبێت و باقی وەسەلام .
29 - 0
بەڕێزان ..سڵاوی خواتان لێ بێت 🙋♂️
باوەڕتان بێت کەئەمرین ، ئەچینە قەبر ، ئەچینە عالەمی بەرزەخ ،
مەترسن لێی ❗️
ئەگەر نوورەکەت پێ بێت ئەڵێی خۆزگە زووتر ئەچووم ،
بە نەوعێک ئیستقبال ئەکرێی ، شەرمەزارت ئەکەن ،
هەر خۆی ئەم دەقیقەیە هەزاران هەزار فریشتە (ملائکە) دانراوە بۆ تۆ ،
جاری وا هەیە ، فریشەکان خەریکی دروست کردنی کۆشک و تەلارێکن بۆ بەڕێزت ، خەریکی باخ و باخاتێکن بۆ بەڕێزت ، لە پڕ ئەوەستن ❓
، ملائکەی دراوسێیان ئەڵێن: بۆچی وەستان ❓
ئەڵێن : خاوەنەکەی ئەجرمان بۆ نانێرێت ،
ڕۆژانەکەمان بۆ نانێرێت ،
ڕۆژانەکەی ◀️ سبحان الله ، والحمد لله ،
ولا اله الا الله ، و الله أكبر'' )
کە چەند چرکەیەکی(ثوان )پێ ئەچێت، 🕰️
ئا بەوانە ، تۆ مووچە( راتب ، معاش) یان بۆ ئەنێریت ،
خوا ئەیکات بە مووچە بۆئەوان ،
ئەو نوورە لێرەوە نەت برد لەگەڵ خۆت 🌄،
لەقەبردا نوورت نیە ، نوورت نیە لەبەرزەخدا، نوورت نیە لەزیندبوونەوە و لە نەشرو لەحەشردا ، لەمیزان و لەپردی صیراطدا ، بەڵام کاتێکیش ئەم نوورە یەت لەگەڵت ، واللەی بەجێت ناهێڵێت ، لەهەموو قۆناغەکان لەگەڵتدایە هەتا لە پردی نەجات(صیراط) ئەت پەڕێنێتەوە. ،
🌅ئەو نوورە ناچێتە دڵێکەوە حەسوود بێت ، بوغزی هەبێت ،
⚪️🔘نوور …
بەرهەم و سەمەرەی هیدایەتە ، لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر فەرق دەکات ، چۆن ئیمانی دووکەس وەک یەک نیە ، چۆن هیدایەتی دووکەس وەک یەک نیە ، بەهەمان شێوە نووری دوو کەسیش وەک یەک نین ، بۆیە کاتێک بەسەر پردی صیراتدا دەپەڕێیتەوە ، موسڵمانان بە نوورە دەڕۆن و داوا دەکەن خوایە ئەو نوورەمان بەردەوام بێت هەتا دەپەڕینەوە ، ئەو نوورە لەم دنیایەوە کۆ دەکرێتەوە ، کە لە کۆکراوەی ئیمانی ڕاستەقینەو کرداری چاکەیە ، خوای گەورە نموونەیەکمان بۆ باس دەکات لە قورئاندا لە سوڕەتی (الحدید) ژمارە ١٢ ،١٣،
ئەو ڕۆژەی ئیمانداران بە نێر و مێ ، نورەکانیان ، ئەو نورەی کۆیان کردۆتەوە لەدوونیادا ، بەعیبادەت و ئیخلاص بۆ خوا ، بە کرداری چاکە ،. نورەکە دەورەیان دەدات ، ڕێگاکەیان بۆ ڕۆشەن دەکاتەوە ، موژدەیان پێ دەدرێت بەرەو بەهەشت بڕۆن ، دوو ڕووەکان داوایان لێ دەکەن لەو ڕووناکیەیان بەش بەن ،.
ڕۆشنای لە دوونیادا خوا ئەسبابی بۆ داناوە ☀️🌙☀️
، خۆری بۆ داناوین ، مانگ و ئەستێرەو…هتد ،
بەڵام ئەم ئەسبابانە هیچی نامینێت لە قیامەتدا 🏁،
هەروەها لە بەهەشتیشدا :
باسی مۆم و چراو لەمپاو گڵۆپ و کارەبا ناکرێت ،
نوورەکە لە خواوەیە ، بە نووری خوا خەڵک دەژی لەوێ ، ئەوە گەورەترین نیعمەتە ، خوا بیکات بە نسیبمان یا رب العالمین 🙏
چۆن بتوانین ئەو نورەمان دەست بکەوێت ؟
ببێتە تێشووی قیامەتمان: 🌒
🟢ئیمان و هیدایەتە کە لەدڵەوە بێت
( کاتێک کردارێکی چاک یان الاستیغفار یان تەوبەیەک یەن تەسبحاتێک دەکەیت ئیمانت بەرز دەبێتەوە، پاڵت پێوە دەنێت بەرەو کرداری چاکە ،
🟢داد پەروەری ⚖️
مرۆڤ دەبێت عادل بێت و وویژدانی هەبێت ، پێغمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمێت لە حەدیثی طحیح دا کە ئیمامی مسلم ڕەحمەتی لێ بێت ڕیوایەتی دەکات :
ئەوانەی کە دادپەروەرن ، خوای گەورە دەیان کاتە سەر میمبەری نوور لەڕۆژی قیامەتدا ، لای خۆیەوە دایان ئەنێت ، ئەو کەسانەن کە داد پەروەرن لە حوکمیاندا ، داد پەروەرن لەگەڵ ماڵ و منداڵیاندا ، داد پەروەرن لەهەموو ئەرکێک کە پێیان دەسپێردرێت .
🟢 تەوبە کردن 🤦🏻♂️
خوای گەورە لە سورەتی ( التحریم ) ئایەتی ژمارە ٨ دەفەرمووێت :
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان هێناوە ، بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە ، بە گەڕانەوەیەکی ئێجگاری ، تاپەروەدگار لە گوناهەکانتان خۆش ببێت و بتان خاتە بەهەشتەوە ، لەڕۆژێکدا خوا پێغەمبەران (علیهم سلام ) وە کەسانێک کە باوەڕیان هێناوە سەر شۆڕیان ناکات ، ڕووناکی(نور) دەڕوات لە پێشیانەوە ، لەلای ڕاستیانەوە ئەڵێن ئەی پەروەردگار : ڕووناکیەکمان بۆ زیاد بکەو لێمان خۆش بە .
🟢تەقوا :
لەسوڕەتی ( الانفال) ئایەتی ٢٩
گەر بێت و تەقوا بکەن ئەوە خوای گەورە بەرچاو ڕۆشنی و ڕووناکی پێتان دەبەخشێت .
🟢چوونە مزگەوت 🕌
ئەوانەی نوێژی بەیانیان و خەوتنان دەکەن لە مزگەوتدا ، موژدەیان بەرێ ئەی محمد (د.خ) کە ئەوانە خاوەنی ڕووناکی (نور) تەواون .
🟢دەست نوێژ هەڵگرتن 👏🏻
🟢حەج کردن 🕋
🟢جیهاد لە پێناوی خوادا نوورە
🟢خۆشەویستت لەپێناوی خوادا نوورە :
لەحەدیسدا هاتووە ، کە خوای گەورە هەندێک عەبدی هەیە کە نە پێغەمبەرانن و نە شەهیدانن ، بەڵام پێغەمبەران و شەهیدان ئاوات و تەمانەی ئەو پلەو پایەی ئەمان دەکەن لە ڕۆژی قیامەتدا کە ئەمەندە نزیکن لە خواوە ، هۆکەی ئەوەیە ئەمان لە پێناوی خوای گەورەیە یەکیان خۆش وویستوە و هام و شۆی یەکیان کردووە و یارمەتی یەکیان داوە .
🟢خوێندنەوەی سوڕەتی ( الکهف) لەڕۆژی هەینیدا .
⚫️ئەو ڕێگایانە کە نایەڵن ئەو نوورەت هەبێت ⚫️:
🔺زووڵم کردن و
🔺خۆ بەزل زانین و
🔺 دوو ڕووی و
🔺وەگومان لە ئایەتێکی خوا و لە پێغەمبەران و لە موسڵمانان .
داواکارین لە خوای گەورە 🙏🙏
لەو کەسانە بین ، ڕێبازی هیدایەت بگرین ،
وەتێشووی قیامەتمان هەمووی نوور بێت
🙏امین یاڕەب🙏
ووتاری خوا لێخۆش بوو :
مامۆستا شەماڵ موفتی
من تەنیا نووسیومەتەوە و خوای گەورە لە ڕەحمی خۆی بێ بەشمان نەکات .. گەر لای خۆتان بڵاوتان کردەوە گرنگ نیە بۆ من وێنەی منی لەگەڵ دابنێن ، تەنیا لەبەر ڕیپۆت ئەوەم کردووە .
32 - 0
لە کۆتا ووتاری پێخەمبەر درودی خوای لێبێت …
دەفەرمێت لە خوا بترسن و مافی ئافرەت وون مەکەن ،چەندین جار ئەمەی تیکرار کردۆتەوە هەتا لە گیان هەڵادا، پێش ئەوەی باسی ئافرەت بکەین لەئیسلامدا ، با سەرنجتان ڕابکێشم بۆ ئەو شارستانیەتانەی پێش ئیسلام چۆن بوون لەگەڵ ئافرەت ،
کتێبێک هەیە بە ناوی (المرأة فی الاسلام)
تالیفی جمال الباجوری ،
دوو جەڵدە ئەوەی بیەوێت ئەتوانێت بیخوێنێتەوە ،
🟢لە حضارە)شارستانی فارس دا ،
ئافرەت ئەدرا بە مەحرەم ، باوک کچی خۆی ئەهێنا ،برا خوشکی خۆی ئەهێنا ، گوزەرانی ئافرەت زۆر خراپ بوو هەتا زەردەشت هات ، زەردەشت مافی یاسای بۆ دانا ،وە بوو بە خاوەن موڵک و بوو بە خاوەن میراتی ، پاش زەردەشت دووبارە تێک چۆیەوە ،
⚫️لە شارستانی بابلدا :
ئافرەت دەکڕدراو دە فرۆشرا ، لەمادەی شەریعەتی ١١٧ حاموڕابی ،نوسراوە کە ئەو کەسەی قەرزارەو قەرزەکە نەگەڕێنێتەوە ، ئەوە خاوەن قەرز دەتوانێت ، ژن و کچی کابرای قەرزادار بەرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ بەکاریان بهێنێ ،
🟤لای ئاشورییەکان :
مێرد مافی فرۆشتنی ژنی هەبووە ،
🟠شارستانی هند :
بەهەمان شێوە ئافرەت دەکڕدراو دەفرۆشرا، وە بە چاوێکی سووک تەماشای ئافرەت دەکرا ، وە ئافرەت دەبوو بەمێردی بووتایە ، گەورەم! نە ئەبوو بەناوی خۆی بانگی بکردایە،
وە هەرچی دەست دەکەوێت دەبێت بیات بە مێردەکەی ، وە گەر مێردەکەی پێش ئەو مرد دەبێت ژنەکەی بسوتێنرێت و شوێن مێردەکەی بکەوێت ، هیچ عەیب و عار نیە گەر ژنێک ؛ کچی بوو ژنەکە بکوژن ، هەتا ئێستا ئەو شتە ماوە لە هندستان ،لە عیادەکانی دکتۆرەکان نووسراوە ، ٥٠٠ ڕۆپێوەکەت بدە ئەمڕۆ باشترە لە ٥٠ هەزارەکەی سبەینێ ، واتە نرخی لابردنی ئەو مناڵەیە ، کە پێش لە داییک بوونی بکوژرێت بێگوومان گەر کچ بێت ، وە گەر لەشوێنێکدا مناڵ لەداییک بوو مامەنەکە ، دەست ئەنێت توند بە بە بڕبڕەی پشتی مناڵەکە هەتا ئەمرێت ، گەر کچ بێت ، دایکەکە پێی دەڵێت : دەست خۆش .
لەهەندێک شوێن لە هندستان بە تووتن مناڵ دەکوژن ،
وەلە هەندێک شوێن فڕێی ئەیەن بۆ گوورگ و سەگ و چەقەڵ ،چونکە لە ئاینی هندۆسی ، مارەی کچ لەسەر باوکە نەک مێرد و ماڵە مێرد ،
زاوا هیچ شتێک سەرف ناکات ،لەبەر ئەوە ،، ئەوەی یەک دوو کچی هەبێت ئەوە قوڕی بۆ گیراوەتەوە ،
🔺لای صین (چین) :
لای چینیەکان ئافرەت بۆی نە بووە بچێتە ناو پەرستگاکان ،چونکە بە بەشەریان دا نەناوە ،وە باشترین ئاین لە شارستانی چینی دا کە بووە و هەیە ئاینی (بوزا،بودا) بەڵام ئاینێکیان لە هەموویان باشترە لەلای خۆیان پێی دەوترێت دیانەتی (کۆنفۆشیۆ)
ئەمیش هیچ ئینسافێکی نە بووە بەرامبەر ئافرەت، ئەڵێت زۆر کێشە کە تووشی مرۆڤایەتی بووە ، هۆکارەکەی ئافرەتە ، لەم شارستانیەتە پیاو مافی ئەوەی هەیە ژنی خۆی بفرۆشێت ،پیاو بۆی هەیە لەگەڵ ئافرەتی تردا ڕابوێرێت هیچ عەیب و عار نیە ،
🔹لای یابان :
هەمان کاری چینیان کردووە، ئافرەت بۆی نیە مافی موڵک و میراتی هەبێت ،ئەکڕدرێ و دەفرۆشرێ ، تەنانەت پیاوەکەی بۆی هەیە بەکاری بهێنێ بۆ خراپەکاری ،
🔲لای یۆنانی :
ئافرەت تەنیا لە ڕێگای کڕین و فرۆشتن شووی کردووە ، زۆر بەچاوێکی کەم سەیری ئافرەت دەکراو ودەیان ووت ئافرەت بەس بۆ بەخێوکردنی مناڵە و هیچی تر ،
وە کاتێک ئافرەتێک مناڵێکی ناشرینی ببوایە
ژنەکەیان دەکوشت ، وە زۆر جار ئافرەتیان دەیا بە پیاوی تر بۆی زۆر مناڵی هەبێت ، جگە لەمێردەکەی خۆی ،
ئەیان ووت با نیشتیمان گەورە و زۆر بێت ،
🟣لای ڕۆمانیەکان :
میراتی بەر نەئەکەوت ، ئەو کەسەی کچی ببوایە زۆر غەمبار دەبوو و پێی ناخۆش ئەبوو ، باوک مافی ئەوەی هەبوو کچی خۆی ڕەهن بکات یان بیفرۆشێ یان بیکوژێ ،
🔊لە قانوونی ئینگلیزدا🇬🇧 :
هەتا ساڵی ١٨٠٥ مێرد بۆی هەبووە ژنی خۆی بفرۆشێت ،
لە قانوونی فڕەنسی 🇫🇷
کە پێی دەڵێن سەرچاوەی هەموو دەستورەکان، و دایکی هەموو دەستورەکان ، هەتا ساڵی ١٩٣٨ز
ئافرەت قاصر بووە ، ؟ واتە :-
شایەتی لێ وەرنەگیراوە ، چونکە لە سێ جۆر مرۆڤ شایەتی وەرناگیرێت :-
لە شێت و
لە مناڵ و
لە ژن ،
مافی تەسەرف کردنی بە موڵک و حاڵییەوە لە ساڵی ١٩٦٦ وەرگرتووە ، واتە ئافرەت پێش ئەم مێژووە بۆی نە بووە هیچ کارێک بکات بە موڵک و داراییەوە بە بێ ئیزنی مێردەکەی ،بەڵام ئیسلام 🙏
لەیەکەم ڕۆژەوە ئەم کێشانەی چارەسەر کردووە هەزار و قسور ساڵ پێش ئەوروپا ،
وەزعی ئافرەت لە ئەمریکای لاتینی 🇧🇷🇦🇷🇲🇽 ….هتد
سەرژمێرییەک کراوە ،هەشتا لە سەدی ئافرەت بە لایەنی کەمەوە یەک جار دەست درێژی کراوەتە سەری
و پەلامار دراوە
،لە 🇺🇸
،هەموو حەڤدە خوولەکێک تەعدای نامووس دەکرێت لە ئافرەت بە زۆر ، بە معدەلی واتە ٨٤ ئافرەت لە ڕۆژێکدا ،
◽️▪️لای جوولەکە :
حەڵاڵە کە باوک کچی خۆی بفرۆشێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی دارای ، شایەتی سەد ئافرەت یەکسانە بە شایەتی یەک پیاو ،لەتەوراتدا ژمارەیەک دیاری نەکراوە بۆ پیاو کەچەند ژنی هەبێت واتە بیهێنێت ، بۆی هەیە دەیان و سەدانی هەبێت ،لەئیسحاقی (٥-١٠ )دەڵێت :-
ئەو پیاوەی دەمرێت و مناڵی نیە دەبێت ژنەکەی شووبکات بە برای مێدەکەی ! ئەوە مەرجە ،وە گەر برای نە بوو دەبێت لە هەمان قەوم بیهێنێ ،
وە ڕێگا پێدراو نیە شووبکات بە قەومێکی تر .
وە ئافرەت میراتی بەر ناکەوێت تەنیا لەوەی کە کوڕی هەبێت یان کوڕی کوڕی هەبێت ،
یەهوودییەت مەنعی ئافرەت دەکات بچێتە ناو پەرستگاکانەوە ،
〰️🔘لای عەرەب :
بەهەمان شێوە خاوەن موڵک نە بووە ، خاوەن میراتی نە بووە ، هەندێک هۆز زیندە بەچاڵیان دەکرد ، وە پیاو ژنەکەی ناردۆتە لای پیاوی بەهێز بۆی مناڵی بەهێزی هەبێت ،ژن بە ژن هەبووە بە بێ مارەی ، نیکاحی موتعە هەبووە ، وە هەروەها کوڕ بۆی هەبووە باوەژنی خۆی بێنێت دووای جیا بوونەوە لە باوکی دووای (طەڵاق) یان دووای مردنی باوکی ، وە ژنیان گۆڕیەتەوە 🔜🔚 بە پارە ، جۆرێکی تری ژن هێنان بووە ، وە ژن هێنانی بە زۆر هەبووە ، ئەمە گوزەران و ژیانی ئافرەت بووە پێش ئیسلام.
لەهاتنی ئیسلامدا :✅☪️🕋
هەموو مافێکی دراوەتێ وەک میراتی وخاوەن موڵک ،لە ئاخیر ووتاری حەزرەت (د.خ) دەفەرمووێت ، مافی مێرد بەسەر ژنەوە ئەوەیە :
🌟کاتێک خێزانت حەز بە چارەی کەسێک ناکات ، مافی ئەوەت نیە بیهێنیتە ناو خێزان و ماڵتەوە .
⭐️گەر بە قسەی نەکردیت ئەوە خیانەتی لێ کردووە ، مافی ئەوانیش بەسەر مێردا ، ڕزق و جل و بەرگ ، لە قورئانی پیرۆزدا چەند جاررێک ووشەی معروف هاتووە ، کە یەکێک لە واتاکانی واتە عورفی کۆمەڵایەتی ،
بۆ نموونە سێ خووشک شوو دەکەن بە جیاوازی
لە لادێ و
سلێمانی
و بڕۆکسل
مافی ئەم سێ ئافرەتە یەکسان نین بەرامبەر مێردەکانیان ، چونکە شوێنەکانیان جیاوازە عادەتی ئەو شوێنە چۆن بێت لە ڕووی خواردن و جل و بەرگەوە دەبێت عورف جێ بە جێ بکرێ ! واتە نابێت ئەو جلو پۆشاکەی بۆ سلێمانییەکە دەکرێ هەمان ئەو پۆشاکە بێت وەک ئەوەی لەلادێکەدا(گوند)کەدا دەپۆشرێ ، وە بە هەمان شێوە ئەوەی بڕۆکسلەکەش جیاوازە لە ئەوەی سلێمانییەکە ، واتە لەو شوێنە ژیان چۆنە! چ جۆرە !خواردن و جل بەرگێک هەیە ئەمیش کەم نە بێت لە کۆمەڵگا ،
لە قورئاندا لەسوڕەتی👈🏻 (النساء )ئایەتی ٢٤ ،
خوای گەورە دەفەرمووێت : ئەوانەی کرداری چاک دەکەن ، نێرینە بن یان مێ ینە ، ژن بن یان پیاو بەمەرجێک ئیماندار بن ، ئەمانە ئەچنە بەهەشت و زووڵمیان لێ ناکرێ ،
لە سوڕەتی👈🏻( النحل )ئایەتی ٩٧ خوای گەورە هەمان شت دووبارە دەکەتاوە و هەمان مانای هەیە .
واتە جەزا و سزا یەکسانە🙋♀️🙋♂️
لە ئاینی ئیسلامدا و هەردووکیان دەگرێتەوە ،
هەتا قەڕنی حەڤدە کەڵە پیاوانی ئاینی مەسیحی کۆ دەبوونەوە لە هەموو شوێنێکەوە ، بە کۆنفرانسی گەورە ، دیراسەتی گەورەیان دەکرد ئایا ئافرەت ئینسانە یان شەیتانە
هەتا قەڕنی حەڤدە دانیان بەوە نەناوە کە ئافرەت بەشەرە ، بەڵام لە قەڕنی حەوت دا هەزار ساڵ پێش ئەمە ،
لەدەستوری ئوومەتی پێغەمبەر دروودی خوای لێ بێت ،کە قورئانە ، وە قورئانەکەش یەک چاپ (نسخە)بووە ،
لە زەمانی ئەبو بەکر (ڕ.ع) نووسراوەتەوە ، لە ماڵی حەپسەی کچی عومەری فاروقی ئیسلامدا بووە (ڕ.ع)قورئانەکەمان لەلای ئافرەتێک ئەپارێزرا، پاش هەزار ساڵ لەو بەڕوارە ئەوان کۆئەبوونەوە بزانن ئافرەت بەشەرە یان شەیتانە ، شانازییە بۆئێمە 🙏
کە یەکەم شەهید لە ئاینی ئیسلامدا ، خوێنی ڕژا بێت بۆ ئەم ئاینە ئافرەت بووە ، کە حەزررەتی سوومەییە بووە ، خوای گەورە دەفەرمووێت ئەی خەڵکینە ، واتە ژن و پیاو ، ئێوەم دروست کردووە لە یەک نەفس ، وە لەئایەتی تردە دەفەرمووێت ڕۆح هەمان ڕۆحەو موشتەرەکە بەس ئەمیان ئەچیتە لاشەیەکی نێرینەو ئەویش لاشەیەکی مێینە ، واتە جیاوازی نیە لە نێوانتاندا، واتە فەرق تەنیا دوونیاییە ئەویش بە پێی ئەو ئەرکەی لەسەر شانی هەر تاکێکیانە کە فەرقێکی بایۆلۆجیە ، لای خوای گەورە ڕێز و ئیحترام و ڕۆحەکە یەکسانە جگە لەوانەی تەقوای زیاتر دەکەن
،لای ئیسلام 🌟ئافرەتەکە بۆی هەیە خۆی مەرج دابنێ لە کاتی نیکاحەکەیدا ،ئەمە لە چ دینێکدا هەیە جگە لە ئیسلام ؟ ؟؟؟❓
هەقی مارەی هەیە ئیسلام بۆی ئیقرار کردووە ✔️
پێش ١٢٠٠ ساڵ ، لەقورئاندا دەفەرمووێ کە چاکە کار بن لەگەڵ دایک و باوک ، 🧑🧑🧒🧒
واتە هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە 🙋♂️🙋♀️
، وە هەروەها دایک (افضل) ترە لە باوک ، هەتا جارێک (صحابە) یەک هاتە خزمەت پێخەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم)لێ پرسی ئایا کێ نزیکترین کەسە بۆ من ئەی پێغەمبەری خوا ، وە لەهەموو کەس مافی هەیە بەسەرمەوە ، فەرمووی دایکت ، پاشان لێی پرسی ئەی دووای داایکم ؟ فەرمووی دایکت ، وەچەند جارێک پرسی دووای ئەوە حەزرەتی پێشەومان دروودی خوای لێبێت هەر فەرمووی دایکت ،
لەچوارهەمین جاردا فەروومی باوکت .
ئیسلام ئاوا تەماشای ئافرەت دەکات ، لە قورئانی پیرۆزدا بەڕیز و شکۆوە باسی هەندێک ئافرەت کراوە ،
وەک ئاسیا خاتوونی دایکی فیرعەون ،
وەک خێزانی عیمران ،
وەک حەزرەتی مەریەم ،
وەک دایکی مووسا ،کە ناوی یوکابدە ،
وەک خوشکی مووسا ،
وەک خێزانی حەزرەتی ئەیووب ،
کە هەموو خەڵک لێی دوورکەوتەوە کە تووشی ئەو دەردە بوو ،کاتێک ئیمتحانی خوای گەورە وا بوو …
بۆ ماوەی حەوت ساڵ نەخۆشی کرد ،کە مناڵی نەما کەسی نەما ،هەموو خەڵک تەکییەوە لێی تەنها خێزانەکەی مایەوە لەگەڵیا ،وەخێزانەکەی کچی حەزرەتی یوسفە دوودی خوای لێبێت ، وەهەروەها
باسی کچەکانی شوعەیب دەکات ،
وە (ئووم سەلەمە )
کاتێک کە پێخەمەبەر (د.خ) کاتێک لەصوڵحی حودەیبیە ،کە صەحابییەکان تووشی ناڕەحەتیەک بوون ،بڕیار وا بوو بچن بۆ حەج ،بەڵام ڕووی نەدا ، کاتێک صوڵحیان کردبوو کەس نەچێت ، پێغەمبەر (د.خ) و موسڵمانان زۆر بێتاقەت بوون، ئینجا ئووم سەلەمە ووتی دەتۆ بڕۆ قوربانی خۆت بکەو مەڕی خۆت سەرببڕە ،ئینجا ئیحرامی خۆت بشکێنە ، قژی خۆت ببڕە ئەوانیش چاو لە تۆ دەکەن،واتە مەعنەویاتی بەرزکردووە ، حەزرەتی عایشە ،سەلامی خوای لێبێت ،لەحەدیسێکدا جبرائیل (علیە سلام) بەپێغەمبەر دەفەرمووێت بە عایشە بڵێ ئێمە سەلامی لێ ئەکەین ،
واتە جبرائیل سەلام لە عایشەداکات ،ئەمە شوێنی ئافرەتە لە ئاینی ئێمەدا💗💙💖♥️
،وەهەروەها فەرموودەیەک هەیە دەربارەی خدیجە سەلامی خوای لەسەر بێت ، کەجبرائیل دەفەرمووێ بە پێخەمبەر (علیهما السلام) کە خوای گەورە سەلام لە خدیجە دەکات ،
21 - 0
پڕۆفیسۆر سەمیعی
(باشترین دکتۆری مێشک و دەمار لە جیهاندا) دەڵێت:
کۆڵانەکەی ئێمە پاککەرەوەیەکی شارەوانی لێیە... بەیانیان کە بە ئۆتۆمبێلەکەمەوە لە ماڵەوە دێمە دەر، سڵاوێکی گەرم دەکات و منیش لە ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزم و تۆقەی لە گەڵ دەکەم و ئەحواڵ پرسی دەکەین و دەست بە کارەکەی دەکاتەوە....
دراوسێکەی قاتی خوارەوەشمان پزیشکی نەشتەرگەرییە....هەندێک کات کە لە مەسعەدەکە دەیبینم، سەلامی لێ دەکەم و ئەو تەنیا بە سەر وەڵام دەداتەوە .....
من خۆم ئەگەر ڕۆژێک بۆ ئەوەی لە ژیان بمێنمەوە پێویستیم بەو دکتۆرە بێت، گسک دانی گۆڕەکەمم لە لایەن ئەو پاککەرەوە زۆر پێ باشترە لە عیلاج کردنم لە لایەن ئەو دکتورە.
خوێندن بە ڕەهایی هیچ پەیوەندییەکی بە شعوری کەسەکانەوە نییە!!
55 - 0
ئێوارەیەک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز چووە مزگەوتێکەوە ، کابرایەک لە پەنایەکدا خەوتبوو ، خەلیفە عومەر بەهەڵە قاچی بەر پیاوە خەوتووەکە ئەکەوێت ، کابراکەش خەبەری ئەبێتەوەو ئەڵێت ئەوە چیە کوێریت ؟
خەلیفە عومەریش ئەڵێت نەخێر عومەرم ...
ئەو یاریدەدەرەی کە لەگەڵ عومەرا بوو پێی ئەڵێت :
ئەی ئەمیری موسوڵمانان پێی وتیت کوێر!
خەلیفە عومەریش وتی : نا پێی نەوتم کوێر ، تەنها پرسیاری کرد منیش وەڵام دایەوە
.....................
جونەیدی بەغدادی دەیگووت :- جوانترین ڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی بۆ گەشتن بە خودا
یان بە عیلم ،
یان بە گوفتار ،
یان بە بە ڕەفتار،
...........................................
جا شێخی سەعدی ئەفەرموێ :-
(دوو عاقل را نباشد كين و پيكار
نه دانايى ستيزد با سبكبار)
دوو ئینسانی عاقڵ هەرگیز شەڕو دەمە دەم ناکەوێتە بەینیان ،
عاقڵ ئەگەر وەڵامی بێ عەقڵی دایەوە خۆی زەرەر دەکات ، ئەگەر لە گەڵ عاقڵەکانیش کەوتە کێشە هەردووکیان خەجاڵەت دەمێنن .
نوقتە سەری دێڕ.....
...................................................
(ولا تستوي الحسنة ولا السيئة ، ادفع بالتي هي أحسن )
ئیمان مامەڵە کردنە، گوفتاری جوانە ، دانایی و عیلمە
66 - 0
نا بیت كەسی موسوڵمان ئەم جۆرە موناقەشەو موجادەلانە بكات كاتێك ( عیلمی پێیان هەیە):
وەك
_بۆ ئافرەت ئەبێت داپۆشراو بێت؟؟؟
=بۆ بەشە میراتی پیاو دوو هێندەی ئافرەتە؟؟؟
-بۆ دوو حەیوان ئەكریت بە وەلیمە بۆ كوڕ، یەكدانە ئەكریت بۆ كچ ؟؟؟
كاتێك كەسێك مجادەلەو مناقەشە ئەكات لە سەر حیكمەتەكانی خوای گەورە ئیمانی بەوە نیە كە خوای گەورە لە فەرمانەكانیدا حیكمەتی بە كارهێناوە
زۆرێ لەو بابەتانەی كە خوای گەورە حیكمەتی بەكار
هێناوە كە خوای گورە ئەمری پێكردووین.
ئەگەر ئەم وتانە بە عیلمەوە كەسەكە بیكات و كەسێكی جاهیل نەبیت خوا پەنامان بدات كوفرە و كەسەكە لە دین پێی ئەچێتە دەرەوە ....
ئەوا ئەو كەسە بڕوای بەوە نیە كە یەكێك لە ناوەكانی خوای گەورە (الحكیم)ە، واتە: زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ و كار لەجێو وردو لێزان .
لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ] گشت ناوە جوانەکان، هەر هى ئەون.
ئیمانەكەت هەڵەوەشێتوە بەوەی كە رەفزی یەكێك لە سیفاتەكانی خوای گەورە ئەكەیت.
هیچ كەس بۆی نیە چاو بخشێنێت بە حوكمەكانی خوای گەورەدا { وَاللَّـهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ۚ } و هەر حوکم و بڕیارێ خوا دەیدا هیچ کەسێک دەسەڵات و تواناى نیە رێگرى بکاو رەتى بکاتەوە
ئەگەر بتەوێت بە كەیفی خۆت بڕوات بەو ئایەتە هەبێت و بەوی ترنەتبێت {أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ } واتە: باشە! چۆن رەواى هەقە باوەڕتان بە بەشێکى بەرنامەکەى تەورات هەبێ و بە بەشێکى ترى کافربن و حاشاى لێبکەن؟!
[فَمَا جَزَاءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] دیارە هەرکەسێکتان کارو رەفتارى ئاوا بکاو، پەیمانى خۆى هەڵوەشێنێتەوە، هەر لەم ژیانى دنیایەدا ریسواو زەلیل دەبێ [وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰ أَشَدِّ الْعَذَابِ ] و لە رۆژى قیامەتیشدا بە توندى جەزرەبەو سزادەدرێن [وَمَا اللَّـهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ] هەرگیز خواش لە هیچ کاروکردوەیەکى ئێوە، بێ ئاگاو خافڵ نیە
خوای گەورە پەنامان بدات ئەوە لە دین پێی ئەچتەدەرەوە ئەگەر علمی پێی هەبێت و جاهیل نەبێت ئوا جەزای ئەوكەسە جەهەنەمە
ئەبێت تۆبەی لێبكات بەشیمان بێت لەو وتانەی.
108 - 0
🔻وینستۆن چەرچڵ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە تەنها بە شەمەندەفەر دەڕوات بۆ جێگایەک، پیاوێک بەرامبەری دەبێت و هەر سەیری دەکات. لەپڕتاو لێی دەپرسێ، تۆ بەڕێز چەرچڵ نیت کە لە ( قوتابخانەی سەرەتایی هاو ) ساڵی ١٨٨٢ پێکەوە قوتابی بووین.؟
🔹چەرچڵ دەڵێ؛ بەڵێ ئەوم..
🔻کابرا باوەشی پێدا دەکات و دەڵێ: سڵاو هاوڕێی دێرین، نزیکەی شەست ساڵە تۆم نەدیووە. ئێستا لە کوێیت، چی دەکەیت.؟
🔹چەرچڵ بەڕێزەوە دەڵێ: هیچ هاوڕێکەم، تەنها جار جار وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای مەزن کاردەکەم.
🔻کابرا تۆزێک لێی دەچێتە دواوە و دەڵێ: هێشتا وەکو سەردەمی منداڵی خەریکی درۆکردنە.!
50 - 0
"دوا ئاواتەکانی ئەسکەندەری مەزن"
ئەسکەندەر لەسەر تەختی مردنیدا، ژەنەڕاڵەکانی سوپاکەی بانگهێشت و سێ خواستی کۆتایی خۆی پێ ڕاگەیاندن:
باشترین پزیشکەکان تابوتەکەی هەڵبگرن...
ئەو سامانەی کە کۆی کردۆتەوە (پارە، زێڕ، بەردی بەنرخ) بە درێژایی کاروانەکە بۆ گۆڕستان بڵاوبێتەوە...
دەستەکانی شل بکرێن، بۆیە لە دەرەوەی تابوتەکە هەڵواسراون بۆ ئەوەی هەمووان بیبینن!!
یەکێک لە ژەنەڕاڵەکانی کە بەم داواکارییە نائاساییانە سەری سوڕمابوو داوای لە ئەسکەندەر کرد ڕوونکردنەوە بدات.
لێرەدا ئەسکەندەری گەورە دەبوو بیڵێت:
من دەمەوێت باشترین پزیشکەکان تابوتەکەم هەڵبگرن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە لە بەرامبەر مردندا تەنانەت باشترین پزیشکەکانی جیهان هیچ هێزێکیان نییە بۆ چاکبوونەوە.."
من دەمەوێت ڕێگاکە بە گەنجینەکەم داپۆشرێت بۆ ئەوەی هەمووان بزانن کە سامانی ماددی بەدەست هێنراو لەسەر زەوی، لەسەر زەوی دەمێنێتەوە..."
من دەمەوێت دەستەکانم لە بادا بجوڵێن، بۆ ئەوەی خەڵک تێبگەن کە ئێمە بە دەستی بەتاڵ دێینە ئەم جیهانە و دوای ئەوەی بەنرخترین گەنجینەی هەموویان تەواو دەبێت، ئەم جیهانە بە دەستی بەتاڵ بەجێدەهێڵین و ئەویش ئەوەیە: کات.
ئێمە هیچ سامانێکی ماددی نابەینە سەر گۆڕەکەمان. TIME بەنرخترین گەنجینەی ئێمەیە چونکە سنووردارە. دەتوانین سامانی زیاتر بەرهەم بهێنین، بەڵام ناتوانین TIME زیاتر بەرهەم بهێنین.
کاتێک کاتمان بە کەسێک دەدەین، لە ڕاستیدا بەشێک لە ژیانمان دەدەین کە هەرگیز وەریناگرینەوە.
79 - 0
توشی شۆک دەبیت😱
لە ساڵی ١٩٩٨ فیفی عەبدە ھەفتانە سێ ڕۆژ لە ھوتێلێکی بەناوبانگی شاری قاھیرەدا سەمای دەکرد، لەو کاتەشدا ئەفسەرێک بەپلەی رائید لەو هوتیلهدا بەرپرسی گەشت و گوزار بوو بەڵام تا بڵێی ئەفسەرێکی ڕەوشت بەرز بوو.
بۆیە ئەو ھونەرمەندانەی کەدەھاتنە یانەی شەوانە زۆر ڕێزێکی تایبەتی ئەو ئەفسەرەیان دەگرت و مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵدا دەکرد لەناو ئەوانەشدا فیفی عەبدە، لەڕۆژێک لە ڕۆژان ھونەرمەندێکی ئافرەتی بەناوبانگ لەوێ ئامادە دەبێت و خەریکی خواردنەوە دەبێت بەڵام زۆر بەخراپی دەیخواردەوە و پێک لەدوای پێک تا وای لێھات سەرخۆش بوو و ھۆشی لای خۆی نەدەما..!
بەپەلە کارمەندانی ھۆتێلەکە خەبەریاندایە ئەفسەری بەرپرس و ئەمیش ھات و بەوپەڕی ڕێزەوە ووتی خوشکی خۆم تۆ کەسێکی بەناوبانگ و دیاری لە ووڵات دا و کارێکی باش نیە خەلک ئێوە بەمشێوەیە ببینن بۆ سومعەی خۆتان باش نیە ..! ئەو ئافرەتە توڕەبوو گووتی تۆ کێیت تاوەکو ئامۆژگاری من بکەیت..!؟ شەرت بێت نەقلی دوورترین شوێنت بکەم ...!
بۆ ڕۆژی دواتر ئەفسەرەکە زانی کە ئەمری نەقلی ھاتووە بۆ "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەسوان" ئەمیش بەبێ ئەوەی لای ناخۆش بێت ھەڵسا بەکۆکردنەوەی کەل و پەلەکانی و بەبێ ناڕەزایی ملکەچی فرمانەکە بوو، لەھەمان ڕۆژدا فیفی عەبدە ئاھەنگی سەماکردنی ئەبێت، بۆیە دەپرسێت ئەو ئەفسەرە بۆ دیار نیە..!
کارمەندەکانیش پێی دەڵێن کەوا فلان ھونەرمەند شکاتی لێکردووە و نەقلی کردووە ، ئەمیش جنێوێک بەو ھونەرمەندە ئافرەتە ئەدات و دەستی بەپرچیەوە دەگرێت و دەڵێت: " من ھیچ نیم ئەگەر دووەم ڕۆژ نەیگەڕێنمەوە"
لەکاتی گەیشتنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەسوان بروسکەیەک دەگات و پێی دەڵێن تۆ گواستراویتەوە بۆ ھەمان شوێنی خۆت کە بەڕێوەبەری گەشت و گوزار و شوێنەوار لە ھەمان ھۆتێل دا، ئەمیش پەیوەندیەکی تەلەفۆنی دەکات و زانیاری پێ ئەدەن کەوا فیفی عەبدە واستەی بۆکردووە.
ئەفسەرکەش گەڕایەوە بۆ شاری قاھیرە و یەکسەر بەرەو دیوانی گشتی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێکەوت لەوێ ئیستیقالەی پێشکەش کرد.
لێیان پرسی بۆچی وازدێنی ئەی ئەوە نیە گەڕایتەوە شوێنی خۆت.
ئەفسەرەکەش دەڵێت : لەو نیشتیمانەی ژنێکی سەرخۆش نەقلت بکات و بە قسەی ژنێکی سەماکاریش بگەرێیتەوە، تا زووتر وازبهێنیت باشترە.
55 - 0
چرای ڕێتان مەدەنە دەستی کەس خۆتان بەدەستانەوە بیگرن تا بەرپێی خۆتان ڕۆشن بێت نەوەک چرابەدەستان.
📜 دەگێڕنەوە لە گوندێک باوکێک وەسێتی بۆ منداڵەکانی کرد کە دوای خۆی لەماڵ وسامانی بەجێماوی خێر وخێراتی بۆ بکەن.
منداڵێکی عاقڵی ویستی دەرسێکی پڕ عیبرەت فێری باوکی بکات وپێی وت بابەگیان با شەو بچین بۆ فڵانە ماڵ سەردانیەکیان بکەین.
کوڕ چراکەی گرت بەدەستیەوە وپێش باوکی کەوت بە تاریکایی شەو.
باوکی لە ڕێگا پێی وت: کوڕم چراکەت لە پێش خۆتەوە گرتووە بۆ بەرپێی خۆتە وبەرپێی منیش ڕۆشن نیە!
کوڕ بە باوکی وت: بابەگیان تا خۆت لە ژیاندایت خۆت ڕوناکی بۆ قیامەتت پێش بخە وچۆنت دەوێت خێر وخیرات بکە کە مردی کێ ناڵێت ماڵ وسامان تەنها ڕوناکی بەرپێی ئێمە دەبێت وناتوانین هیچت بۆ بکەینە خێر.
✍بۆیە فێربن خۆتان چرای ڕووناکی بەرپێی قیامەتتان پێش بخەن، ڕەنگە سەروەت وسامانی بەجێماوتان ببێتە فیتنە وهۆکاری شەڕی میراتبەرەکانتان.
32 - 0
Official account
الحساب الرسمي
پەیجی فەرمی
لینکی سەرجەم ئەکاونتە فەرمیەکانم👇
linktr.ee/barkhaspi