Channel Avatar

Gaylan Luqman @UC1QJm4sELXmygIsrSetuaMQ@youtube.com

19K subscribers - no pronouns :c

More from this channel (soon)


Welcoem to posts!!

in the future - u will be able to do some more stuff here,,,!! like pat catgirl- i mean um yeah... for now u can only see others's posts :c

Gaylan Luqman
Posted 1 year ago

اللهم امین یارب العالمین 🤲

457 - 15

Gaylan Luqman
Posted 1 year ago

کاتەکانت بەهادارن لە شتی بەهادار بەکاریان بهێنە 🙌

637 - 26

Gaylan Luqman
Posted 1 year ago

‎السلام علیکم قوتابییانی خۆشەویست 👋
‎ماندوونەبن و هیوادارم خوای گەورە کارتان ئاسان بکات

‎وەک دەزانن وردە وردە نزیک دەبینەوە لە کاتی پێداچوونەوەی وزاری 🙌
‎ئینجا دڵنیام زۆرێک هەن هێشتا مەنهەجییان تەواونەکردووە کە شتێکی ئاساییە
‎دەتوانن بەم چەند ڕۆژەی لەپێشتانە لە یوتیوب وانەکان تەواوبکەن و ئینجا دەست بە پێداچوونەوەی وزاری بکەن 😀

‎بیرکاری تاکە وانە بوو کە لە یوتیوب کەم مامۆستا هەبوون وانەکە بەشێوازێکی ورد ڕوون بکاتەوە و هەموو فکرەکان باس بکات
‎مامۆستا هێمن کە مامۆستای قوتابخانەم بوو یەکێکە لەو مامۆستایانەی کە زۆر بەجوانی وانەکان ڕوون دەکاتەوە ✨
‎بیرکاری واتا تێگەیشتن، مامۆستاش لە ڤیدیۆیەکانی بەوێنە و چەند تەکنیکێکی تر قوتابی تێدەگەیەنێت 👌

‎ئەمە پلەی لیستی سەرجەم وانەکانی وەرزی دووەمە بۆ بیرکاری: youtube.com/playlist?list=PLl...

وە کاک دیاری هاوڕێشمان چەند ڤیدیۆیەکی بۆ ئامادەکردوون سەبارەت بە بەشی حەوتەمی زیندەزانی
بەشێوازێکی ئاسانکراو ئەو نموونانە شیکار دەکات کە ئاڵۆزن 👏

ئەمەش پلەی لیستی ڤیدیۆکانی بەشی حەوتەمی زیندەزانی:
youtube.com/playlist?list=PL0...

200 - 26

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

هیوادارم هەمووتان نمرەی دڵخوازی خۆتان بەدەست هێنابێت و دڵنیابن خوای گەورە باشترینتان پێدەبەخشێت😍

زۆر گرنگە قەناعەتت بەو نمرەیەی ئێستات هەبێت و بە کەسانی تر بەراوردی نەکەیت... دڵخۆش بە و سوپاسی خودا بکە🙌

وێنەکەش واتایەکی زۆر جوانی هەیە
"بەختەوەری پەیوەستە بە هەڵوێستی تۆوە نەک ئەوەی هەتە"😊

703 - 74

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

پێم نەگوتن هەر کۆتایی دێت؟ 😇
لەکۆتاییدا ئەم ڕۆژەی چاوەڕێتان دەکرد پێی گەیشتن دوای ماندووبوونێکی زۆر 🙌

بەو هیوایەی ئەو قوتابییانەی وانەیان خستووەتە خولی دووەم نمرەی دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن و خوای گەورە پشتیوانیان بێت 🤗

ئەم چەند ڕۆژە ئەوەندە زۆر بیر لە ڕۆژی نمرە هاتنەوە مەکەنەوە و سەیری هەواڵە نافەرمییەکان مەکەن
تەواو دەروونی خۆتان ئاسوودە بکەن و قەلەق مەبن سەبارەت بە وەرگرتنەوەی نمرەکانتان
ئیتر کاتی ئەوەیە پشووی خۆتان وەربگرن، چونکە شایستەن ❤️

لەبیرتان بێت ئەو خودایەی لە پۆلی 12 پشتتان پێی دەبەست و پەرستشەکانتان بۆی ئەنجام دەدا، دوای پۆلی 12ـش هەر ئەو خودایەیە 🤲

وێنە و یادگارییەکانیشتان هەڵبگرن… دوای وەرگرتنەوەی نمرەکانتان هەموویان کۆدەکەینەوە و ڤیدیۆیەکی ناوازە درووست دەکەین پشتیوان بەخودا ✌️❤️

983 - 129

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

ئێستاش ئەو ڕۆژەم لەبیرە 🙌
ڕۆژی جەژنی قوربان بوو… سەیرێکی دەرەوەم کرد خەڵکی جەژنە پیرۆزەیان دەکرد و دەنگی منداڵان لە کۆڵان دەنگی دەدایەوە

منیش لەلای مەلزەمەکەم بووم و وەکو دوو باشترین هاوڕێ دووەم جەژنمان پێکەوە دەکردەوە 😊
ئینجا منیش بە شانازییەوە دەفتەرەکەم دەرهێنا و پارچە نووسینێکم نووسی و وێنەیەکم گرت، گوتم با ئەمەشیان وەکو یادگارییەک لە ڤیدیۆیەکەمدا هەبێت 😇

ڕێککەوتی ئەمساڵیش وایە پێنج ڕۆژ پێش وزاری جەژنە، بەڵام ئەمجارەیان لەجیاتی وانەی زیندەزانی کیمیایە
ئەوەی کەسە سەرکەوتووەکان لەیەکتر جیادەکاتەوە ئەوەیە زۆربەی شتەکان دەکەنە قوربانی بۆ ئەو ئامانجەی کە هەیانە 👊

تکایە ئەو چەند تاقیکردنەوەیەی کردووتانە لەبیری بکەن، تەرکیزتان لەسەر ئەو چەند ئیمتیحانە بێت کە ماون ( 300 دەرەجە زۆر زۆرە) 👌


دووبارە دەیڵێمەوە: “جەژنی قوتابی پۆلی 12 ڕۆژی وەرگرتنەوەی دەرەجەیە” 😉

1.1K - 58

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

‎سڵاوتان لێبێت قوتابییە تێکۆشەرەکان 👋

‎زۆرباش تێدەگەم لەو هەستەی کە ئێستا تێیدان 🙂 ئەو ترسەی ئێستا هەتانە شتێکی باشە ئەگەر لە سنووری خۆیدا بێت بەڵام ئەگەر زیاد لە پێویست بێت ئەوا زیانی دەبێت 😐
‎ئەم چەند خاڵە خۆم زۆر سوودم لێ بینیوە بۆ ڕۆژانی پێش تاقیکردنەوەی وزاری:
١- تاقیکردنەوەی وزاری زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە مەکە، تۆ و زیاد لە 120 ھەزار قوتابی تر بەشداری تێدا دەکەن، ھەموو کەسێک پێیدا تێپەڕ دەبێت پێش تۆ و ئەوانەی دوای تۆش، کەواتە شتێک نییە تەنیا خۆت بیکەیت (دەبێتە ئەزموونێکی ژیان) ✌️
٢- متمانەت بەو زانیارییانە ھەبێت کە لەتەواوی ساڵەکەدا خوێندووتە، ئەوەندە نەرێنی بیر مەکەوە بڵێیت لەم بەشە خراپم و باشم نەخوێندووە 👍
٣- بیر لەوە بکەوە تەواوی ساڵەکە خوێندنی خۆت کردووە و ئیهمالیت نەکردووە، ئیتر شتێک نییە لێی قەلەق بیت 😊
٤- ھەوڵ بدە بۆ شەوی تاقیکردنەوە خوێندنەکەت تەواوکردبێت و خەوێکی باشیش بکەیت 💤
٥- ھەوڵی خۆت بدە و پشت بە خودا ببەستە (واز لە دوعا کردن مەھێنە) 🤲

چەند تێبینییەکی تریش بۆ ناو ھۆڵی تاقیکردنەوە:👇

١- ھەر کاتێک ھەستت بە ماندووبوون کرد (ھەر نیو کاتژمێر یاخود کاتژمێرێک جارێک) خولەکێک بۆ دوو خولەک پشوو بدە بۆ ئەوەی تەرکیزت بۆ بگەڕێتەوە 🙌
٢- نەچیتە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەی کە ئەسیلەکە چەوت (شەطب) لێدەدەن، تەرکیزت لەسەر وەڵامدانەوەکەی خۆت بێت چونکە خۆت ئاستی خۆت بەباشی لە وانەکان دەزانیت (لەبیرمە لە تاقیکردنەوەی بیرکاری ساڵی ئێمە قوتابییەکی زۆر شەطبیان کرد بەڵام گوێم بەوە نەدا) 😊
٣- ھۆڵی تاقیکردنەوە بەو شێوەیە بێنە پێش چاوی خۆت کە تێیدا ئەو ئامانجەی کە لەمێژەیە ھەوڵی بۆ دەدەیت تێیدا بەدەستی بهێنیت نەوەک بە شوێنێکی ناخۆش بیهێنیتە پێش چاوی خۆت 🙄
٤- ئەگەر خوانەکردە لەھەر تاقیکردنەوەیەک باش نەبوویت بێ ھیوا مەبە چونکە دەتوانیت بە تاقیکردنەوەکانی تر تۆڵەی بکەیتەوە 🤛



خودا سەرکەوتووتان بکات ان شاء الله 🤲❤️

1.1K - 103

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

ئەم پۆستە تایبەتە بەو قوتابییانەی ئەمساڵ بوونەتە پۆلی 12



-لە ھاوینەکەی پۆلی 12 چی بکەم؟🤔
سەرەتا ئەوەت لەبیربێت کەوا کاتی ھاوینەکەی پێش ھەموو شتێک بۆ ئەوەیە ئاشنایەتیت لەگەڵ قۆناغەکە بۆ درووست ببێت و شارەزاییت ھەبێت سەبارەت بە چۆنیەتی خوێندنی مەنهەجەکە نەوەک ھەر ھەموو وانەکان بەڕێژەی %100 کۆنترۆڵ بکەیت
ماوەی نزیکەی سێ بۆ چوار مانگێکتان لەپێشە و کاتێکی زۆر چاکە دەتوانن بەباشی بەشێکی مەنھەجەکە کۆنترۆڵ بکەن 👍
-زۆربەی قوتابییەکان بەشداری خولی بەھێزکردن دەکەن کە شتێکی زۆر چاکە و بەسوودە ئەگەر بەباشی لەگەڵ مامۆستایەکەت بڕۆیت بەڵام دەتوانن جگە لەوەش سوود لە یوتیوب وەربگرن (بەتایبەتی ئەو قوتابییانەی دەیانەوێت لەماڵەوە بخوێنن) 🤗
-بەشداری کردن لە زیاد لە سێ بۆ چوار وانە بۆ خولی بەھێزکردن کارێکی زۆر ماندووکەرە و ناتوانیت باش بیانخوێنیت (خوێندنی سێ بۆ چوار وانە بەباشی چاکترە لەوەی ڕۆژانە بۆ حەوت وانە لە پۆل دابنیشیت و نەزانیت کام وانە بخوێنیت)🙄
-تکایە زۆر گوێ بەو قسانە مەدە کە دەڵێن مامۆستاکەت ئاستی باش نییە یاخود بە ھەر جۆرێکی تر، گرنگ ئەوەیە خۆت لەگەڵی مورتاح بیت (قەناعەت زۆر گرنگە)😊
-ئەو قسەیەی کە زۆر دەکرێت ئەوەیە ئایا ئەگەر خۆم زۆر ماندوو بکەم لەکاتی دەوامی قوتابخانە توانای خوێندنم دەمێنێت؟! پێویست ناکات ھەر لەئێستاوە زۆر بە جددی دەست بە خوێندن بکەیت و وە ناشکرێت ئەم کاتە باشەی کە لەبەردەستت دایە بەفیڕۆی بدەیت.. ڕۆژانە ئەو وانانەی کە داتناوە بیانخوێنیت تەواویان بکە و ھەموو شتێک لەخۆت قەدەغە مەکە وەکو چوونە دەرەوەیەک یان ھەر شتێکی تر🙂
-کاتی ھاوینەکە بناغەی پۆلی 12 و دەتوانیت کارئاسانی بکەیت بۆ کاتی دەوامی قوتابخانە🙌





خودا سەرکەوتووتان بکات 🤲❤️

1K - 160

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

نامەیەک لە جیم هاوکینزەوە بۆ قوتابییان.
.



[[نامەیەکی ئەندێشەییە کە جیم هاوکینز دوای گەشتەکە باسی چەن دیمەنێکی گەشتەکەی دوورگەی گەنجینەمان بۆ باسدەکات و لە ڕێگایەوە هەندێ پەیام و ڕێنمایی دەداتە قوتابییان]]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو ...
من جیم هاوکینز ئەم نامەیە بۆ ئەو کەسانە دەنووسم کە لە خزمەت خوێندندان، من بەهۆی قورسی ژیانەوە نەمتوانی درێژە بە خوێندن بدەم و ناچاربووم کە لە میوانخانەکەمان کار بکەم، بەڵام لەم گەشتەی دوورگەی گەنجینە شتانێک فێربووم باسی دەکەم کەوا ئێوە سوودی لێ ببینن.

ئێستا وا ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر گەشتەکەی دوورگەی گەنجینە، لە میوانخانەکەی خۆمان ئەدمیرەڵ بێنبەو لەو ژوورە دانیشتووم کە کاتی خۆی کاپتن بێڵ لێی دەمایەوە. باسی چەن شتێکتان بۆ دەکەم.

بۆ دەستپێکی هەموو کارێک بۆ ئەنجامدانی بێگومان پێویستە پلانت هەبێت، پلانی ئێمە بەشێوەیەکی سەرەکی نەخشەکە بوو، وە دابینکردنی کەشتی و تاقمێکی دەریاوانی بوو.

هاوڕێکەم بوونی بەرنامە زۆر گرنگە بۆ کردنی کارەکان. نموونەیەک باسدەکەم لەسەر بێ بەرنامەیی. ژیانی بێن گەن ی داماو زۆر بێ بەرنامە بوو، کەسێکی دوور بین نەبوو، کاتی خۆی بەبێ پلان و نەخشە هاتبوونە دوورگەکە گەنجینەکە بدۆزنەوە، بەڵام نەیاندۆزییەوەو بەتەنیا جێیان هێشت. ڕاستە لەماوەی ئەو سێ ساڵە بە ڕێکەوت توانی شوێنەکەی بدۆزێتەوە بەڵام ئەوەش بەبێ بەرنامە بوو. وە لەبەرامبەردا سێ ساڵ باجی دا بەتەنیا بژی و پێستیشی سووتابوو بە تیشکی خۆر. کاتێک گەڕاینەوە لە گەشتەکە ئەو پارەیەی بەشی ئەو درابوو لە ماوەی 19 ڕۆژ هەمووی خەرج کرد و هیچی نەمایەوە.

نموونەیەکیش باسدەکەم لەسەر یەکێکی تێکۆشەر ئەویش ئەبڕەهەم گرەی، ئەبڕەهەم گرەی پێچەوانەی بێن گەن کەسێکی دوور بین بوو و بەرنامەی هەبوو. کاتێک لە گەشتەکە گەڕاینەوە پارەکەی خۆی پاشەکەوت کرد و خوێندی بۆ ئەوەی ببێتە ئەفسەری دەریایی.

هاوڕێکەم تکایە پێویست نییە هەوڵدان و بیرۆکەو پلانەکانی خۆت بە کەس بڵێیت جگە لە هاوڕێ نزیکەکانت. کاتێک ئێمە پلانی گەشتەکەمان دانا سەرەتا تەنیا سێ کەس ئاگاداربووین، من و دکتۆر لیڤیسی و کوێخا تریلۆنی. ئایا دەزانن گشت ئەو نەهامەتییانەی کە بەسەرماندا هات لە سایەی درکاندنی پلانەکە بوو لەلایەن کوێخا تریلۆنی. قسەی لە دەم ڕانەدەوەستا. بەهۆی ئەوەوە بوو کە چەتەکان لەژێر ناوی تاقمی دەریاوانی پەیوەندییان بە کەشتییەکەوە کرد.

تۆ تا چەن سووری بۆ ئامانجەکەت؟ پێویستە شتێکت هەبێت بەردەوام وزەو ورەت پێ ببەخشێت. کاپتن سیلڤەر میوانخانەکەی خۆی بەناوی سپای گڵاس ناو نابوو، لە خۆشەویستی بۆ سپای گڵاس کە بەرزترین گردی دوورگەی گەنجینەکە بوو. وە هەروەها ناوی تووتییەکەی ناونابوو فلینت، بەناوی کاپتن فلینتی کردبوو. وە فێری کردبوو یەک دەستەواژە دووبارە بکاتەوە ئەویش دەستەواژەی هەشت پارچە! کە ئەوە مانایەکی تایبەتی لای کاپتن سیلڤەر هەبوو و هەمووجارێک ئامانجەکەی بیردەخستەوە. ئەمانە نیشانی سووربوونی کاپتن سیلڤەر نیشان دەدەن.
هاوڕێکەم تۆش ڕۆژانە دەستەواژەیەک دووبارەبکەرەوە کە هەمیشە وزەت پێ ببەخشێت و سووربوونت زیادبکات بۆ ئامانجەکەت.

مستەر ئاڕۆ ئەفسەری کەشتییەکە لەگەڵ دەریاوانەکان زۆر شل هەڵسوکەوتی دەکرد و بەسەریاندا زاڵ نەبوو و بەگوێی نەدەکراو ئەمەش بووبە هۆی شکستی ئەو و لە کۆتاییدا ونبوونی.
هاوڕێکەم پێویستە جڵەو نەدەیتە دەست دەروونت و بەسەر دەروونتدا زاڵ بیت، پێویستە لەگەڵ دەروونتدا وەک کاپتن سمۆڵێت بیت نەوەک وەک مستەر ئاڕۆ. دەروون عادەتێکی هەیە گەر وەک مستەر ئاڕۆ نەرم بی لەگەڵیدا هەر بەرەو شتی زیاتر ڕاتدەکێشێ کە لە ئامانجەکەت دوورت بخاتەوە.

ئایا دەزانی مرۆڤ شتانێک دەکا کە هەمیشە شانازیان پێوە بکات، ئایا دەزانی من شانازی بە چییەوە دەکەم؟ من بووم کەشتی هیسپانیۆلام رزگارکرد، هەرگیز لە یادم ناچێت، کاتێک گوریسی لەنگەری کەشتییەکەم بچڕاند و کەشتییەکە کەوتە جوڵە، لەگەڵ جوڵەی کەشتییەکە بەلەمەکەم لە شەپۆڵی دەدا به ئاڕاستەی نزیکی کەنارەکە، لە بەلەمەکەدا ڕاکشام لەوپەڕی شەکەتی و ماندوێتیداو سەیری ئاسمانم دەکردو مانگم تیا دەبینی. لە شەکەتیدا خەوێکی قوڵم لێکەوت. شەوێک بوو هەرگیز لەیادی ناکەم.
ئایا تۆش بووە تاکو درەنگانی شەو خەریکی خوێندنەوە بیت، پاشان لە ماندوێتیدا خەوت لێبکەوێت؟ دڵنیابە ڕۆژێک دێت شانازی بەم کۆششانەوە دەکەیت کە کردووتن. ڕۆژێک دێت شانازییان پێوە دەکەیت.

دڵسۆزت جیم هاوکینز
ئەدمیرەل بێنبەو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئامادەکردنی: ابراهیم اسماعیل ✍🏻

1.5K - 151

Gaylan Luqman
Posted 2 years ago

وەرن با زۆر بە کورتی باسی ڕۆژی نمرە وەرگرتنەوەی پۆلی 12ـی خۆمتان بۆ بکەم 👇

ئەوکاتەی تاقیکردنەوەی فیزیام تەواوکرد و پێم لە دەرگای ھۆڵی تاقیکردنەوە دەرھێنا ھەستێکی زۆر خۆشم ھەبوو بەوەی دوای ئەو ھەموو ماندووبوونە پێویستە کەمێک پشوو بدەم، نزیکەی دوای ھەفتەیەک، لە ئێوارەیەکدا ڕاگەیەندرا کەوا ئەمشەو ڕۆژی وەرگرتنەوەی نمرەی پۆلی 12ـیە 🤩 ئینجا لەدوای بانگی مەغریبەوە چاوەڕێم دەکرد بەرھەمی ئەوساڵەی خۆم وەربگرمەوە 🙂 دوای بانگی مەغریب بوو وەزیر قسەی دەکرد، منیش سایتی ئەنجامەکانم کردبووەوە و چاوەڕێم دەکرد لینکەکە چاڵاک بکرێت 👀 لەلایەکەوە ماڵەوەمان زۆربەیان دانیشتبوون و لەگەڵ من ھەریەکەیان مۆبایلێکیان بەدەستەوە بوو و ھەوڵیان دەدا نمرەکەم وەربگرنەوە 😍 لەلایەکی تریشەوە کەسە نزیکەکانم تەلەفۆنیان دەکرد و دەیانگوت وەرتنەگرتەوە؟! 😀 ھەستی پێش وەرگرتنەوەی نمرەکەت زۆر تایبەتە و ھیچ ھەستێکی ھاوشێوەی نییە پڕە لە پەرۆشی و کەمێکیش سترێس👌 ئینجا نمرەکان بڵاوکرایەوە بەڵام من خولەکێک بوو ھەوڵم دەدا پێم وەرنەدەگیرایەوە 😕 لەناکاو خوشکم تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی پیرۆزە سەرجەم وانەکانت 100 و تەنیا دوو 98ـت ھەیە 🥳 وای چ ھەستێک بوو وەسف نەدەکرا 🥺 پێش ھەموو شتێک سوجدەیەکی شوکر لەم کاتانەدا لە ھەموو شتێک گرنگترە 🤲 ھەر لەدوای ئەوە برادەر و خزمەکانم تەلەفۆنیان بۆم دەکرد و لە نمرەکەمیان دەپرسی 😊 کەسە نزیکەکانم بڵاویان دەکردەوە و شانازیان پێوە دەکردم 🙌 ئەو شەوە شەوێکی لەبیرنەکراوە بۆ ھەر قوتابیەک کە پۆلی 12 بووبێت و شەونخونی کردبێت 🤩 ھەر بۆ زانیاریشتان ئەو شەوە نە ھیچم بۆ دەخورا و نە خەویشم لێدەکەوت ئەوەندە کەیفخۆش بووم 😆 وە بۆ ڕۆژی دواتریش تەلەفۆنم بۆ زۆربەی مامۆستایەکانم کرد و سوپاسم کردن 👏


ساردمەبنەوە... بۆ ئەم ڕۆژە بجەنگن 👊 چی دەکەین و چی ناکەین ئەرکی ئێمەیە، چی دەبێت و چی نابێت ئەرکی خودای گەورەیە 😇
یاڕەب ھەموو لایەک بە نمرەی دڵخوازی خۆتان بگەن... ئامین اجمعین 🤲

1.9K - 203