دامەزراوەی میدیای تیوار لە کۆتای مانگی سێی ساڵی 2023 بە فەرمی دەستی بەکارکردن کردوە، لە قۆناغی سەرەتادا لە وێبسایتێکی هەواڵی و وێب تیڤی و لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا پێکهاتبوو، کە تەنیا گرنگی بە ڕووداوە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵاتییەکانی ڕۆژ دەدا، بەڵام بە پێی پێویستی وەرگرانمان هەموو ڕۆژێک چاومان لە باشتربوون و فراوانبوونی زیاترە، بۆیە دوای هەڵسەنگاندن و ئامادەسازییەکی تەواو، لاپەڕەی وەرزشی تیواریشمان خستەکار.
لێرەشەوە مژدانەی ئەوەتان پێ دەدەین، تیوار فراوانتر دەبێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا دیینە سەر شاشەی ماڵەکانتان و لە قۆناغی وێب تیڤییەوە تیوار دەکەین بە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی فراوان، کە هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان خۆیانی تێدا ببینەوە.